گه‌ڕان

Shadow Shadow

چیرۆکی ئەو خوێندکارانەى بە چەکەوە دەچنە پۆلەکانیان (وێنەکان ببینە)

2019.12.20 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ئەو خوێندکارانەى بە چەکەوە دەچنە پۆلەکانیان (وێنەکان ببینە)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە دامێنی چیای دەرە گیاوە لە ناوچەى نەجراب کاپیسا لە باکوری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، چەند خانوویەکی قوڕ دەردەکەون کە دەڵێی تازە وێران کراوە، تەنها دوو بینای چیمەنتۆ و بەردینی تێدایە کە یەکێکیان قوتابخانەیە و ئەوی تریان بنکەیەکی تەندروستی. . ئەو دوو بینایەش حکومەت دروستی نەکردوون، بەڵکو خەڵکی ناوچەکە کۆمەکیان کۆکردووەتەوە و بینیادیان ناوە. . کاتێک بەیانیان لە بەردەم قوتابخانەکەدا دەوەستیت، لە دورەوە چەند ماتۆڕسوارێک کە چەکیان لە شانە بە خێرایی بەرەو قوتابخانەکە دێن، سەرەتا وا دەزانیت هێرش دەکەنە سەر بیناکە، بەڵام کە نزیک دەبنەوە، تێدەگەیت کە ئەوان خوێندکارن. ئەوان خێرا ماتۆڕەکانیان لە شوێنێکدا دەوەستێنن و بە قسەى خۆش و سڵاوکردن دەچنە ناو قوتابخانەکەوە. . خوێندکارانی دەرە گیاوە هاوڕێ لەگەڵ قەڵەم و کتێبەکانیان، چەکەکانیشیان لە شان کردووە کە ئەوەش دیاردەیەکی کۆنی ناوچەکەیە. . ئەوانەى کە چەک لەگەڵ خۆیان دەبنە قوتابخانەکە، چەکەکانیان لە سوچێکی پۆلەکەدا بە ڕیز دادەنێن، هەندێکیان لەپاڵ خۆیان هەڵیدەگرن و هەندێکی تریان تاوەکو وانەکانیان تەواو دەبێت، چەکەکانیان لە ئیدارەى قوتابخانەکە دادەنێن. لە دەرە گیاوە منداڵان لەدوای هەشت ساڵییەوە ئیتر ئاشنای تفەنگ دەبن، خەڵکی ناوچەکە لە چیاکان دەژین و خەریکی ئاژەڵدارین و بوونی چەکیش وەک کلتورێکی لێهاتووە. . ئەوان بوونی چەک لە شانیان وەک کلتورێکی کۆن تەماشا دەکەن و زۆرجار بۆ خۆدەرخستن لەشانی دەکەن.   ئەو خوێندکارانە جلوبەرگی ئاسایی لەبەردەکەن و یەکپۆش نین، بەڵام ڕووخۆش و هاوڕێیانە هەڵسوکەوت دەکەن و دەڵێن، "بۆ خۆشی چەک هەڵدەگرین" و زۆربەى چەکەکانیش ڕوسین. . ڕامین، یەکێک لە خوێندکارانەکان دەڵێت، "لێرە باوی هەڵگرتنی چەکە، چەکی کڵانشیکۆف یان چەند جۆرێکی تری چەک، هەڵگرتنی چەکی شیشەکوف و کولە کوف زۆر پۆزیان هەیە." . هیدایەتوڵاش کە لە پاڵ ئەو دادەنیشێت دەڵێت، "هەندێکیان دوژمندارن بەڵام زۆربەى لەبەر خۆشی هەڵیدەگرێت، من بۆ خۆشی لە شانی دەکەم و هیچ کاتێکیش لەدژی هیچ کەسێک بە خراپە بەکارم نەهێناوە."