گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەى بڕینی موچەى کەمئەندامان

2019.12.20 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەى بڕینی موچەى کەمئەندامان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی دەنگۆی بڕینی موچەکانیانەوە دڵنیایی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدات و ڕەتیدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک بەهۆی پڕۆژەیاسای چاکسازی موچەکانیان ببڕدرێت. . کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: "بەهەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بڕینی موچە و دوبارەپشکنین بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەن". . وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دڵنیاییشی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داوە کە بەهیچ شێوەیەک باس لە بڕینی موچە و دووبارە پشکنین بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان نەکراوە. . زیاتر بخوێنەوە: موچەى ئەو کەمئەندامانە دەبڕدرێت کە فەرمانبەری حکومەتن (تایبەت)   . کوێستان محەمەد جەختیشیکردووەتەوە، بە ھاوکاری ھەموو لایەک لە ھەوڵی دابینکردنی سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدەن، کە خۆی لە لە خاڵی نۆیەمی بەرنامەی کاری حکومەتی ھەرێمدا دەبینێتەوە.   ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان، بەشێک لە پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە موچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەبڕدرێت کە فەرمانبەری حکومین.