کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نوێنەری عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی ئاینی شیعەکان لە وتاری هەینیدا ڕایگەیاند، بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی عێراقی تێكه‌وتووه و ڕێگری‌کردن لە دروستبوونی ئاڵۆزی زیاتر، پێویستە بە زووترین کات لایەنەکان ڕێکبکەون و هەڵبژاردنی پێشوەختەى "بەبێ چەک" ئەنجام بدرێت. . ئەمڕۆ هەینی، 20ى کانونی یەکەمی 2019، عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی باڵای شیعەکان لە عێراق لە وتاری هەینیدا لە کەربەلاوە وتی: "دەبێت به زووترین كات یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت و نابێت ئاستەنگ له‌به‌رده‌م پهسهندكردنیدا دروستبکرێت". . وتیشی: "ده‌بێت یه‌كه‌م كاری حكومه‌تی نوێ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی، ده‌ستكردن به چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بێت، به‌جۆرێك دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنێت". . نوێنه‌ری سیستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتێكی زۆر نه‌خایه‌نێت، عێراقیش پێگه‌ی به‌هێزی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه". . کەربەلایی ئاماژەی بەوەشکرد: "له‌ئێستادا عێراق به‌دۆخێكی خراپ و ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت، كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان به‌رده‌وامی هه‌یه". . جەختیشیکردەوە کە "نابێت خۆپیشاندانه‌كان ببنه هۆكارێك بۆ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌كخستنی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و دامەزراوەکانی دەوڵەت".