گه‌ڕان

Shadow Shadow

بە سێ نارنجۆک هێرشکرایە سەر ماڵی پارێزگاری بەسرە (ڤیدیۆ)

2019.12.20 - 14:08
بە سێ نارنجۆک هێرشکرایە سەر ماڵی پارێزگاری بەسرە (ڤیدیۆ)
ناس کورد- سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو سێ نارنجۆکی دەنگیان فڕێداوەتە ماڵی ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە.   . ئەمڕۆ هەینی، 20ی کانونی یەکەمی 2019، سەرچاوە ئەمنییەکە بە ناس کوردی وت، "ماڵی عیدانی لە شەقامی سەعدییە، سێ چەکدارەکە لە درەنگانێکی شەودا نارنجۆکەکانیان هەڵداوە." . بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە کامێراکانى چاودێری گرتوویانە، "یەکێک لە نارجۆکەکان لەسەر تەنکییەکی ئاودا تەقیوەتەوە، ئەوی تریان لە بەردەم بەربەستێکی کۆنکرێتیدا و سێیەمیشیان لەنزیک ماڵەکەیان تەقیوەتەوە." . هەفتەى ڕابردوو چەند پەرلەمانتار و سەرچاوەیەکی سیاسی باسیان لە ناوی ئەسعەد عیدانی کرد بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و دەوترا کە لەلایەن چەند فراکسیۆنێکەوە بەربژێر کراوە.   [video width="800" height="432" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/علي-وجيه-HD_HD.mp4"][/video]