گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەهۆی ئەوەی خوشکەکەیان پێنەدا سێ برا لەلایەن ئامۆزایەکیانەوە کوژران

2019.12.20 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ئەوەی خوشکەکەیان پێنەدا سێ برا لەلایەن ئامۆزایەکیانەوە کوژران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی فەرەجی سەر بە ناحیەی گوڵاڵەی سەربە قەزای خانەقین، سێ برا لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیانەوە کوژران، هۆکاری ڕووداوەکەش ئەوە بووە، سێ براکە ڕازی نەبوون خوشکێکیان شو بکات بەو ئامۆزایەیان. ،   خەلیل خوداداد، بەرپرسی کۆمیتەی گوڵاڵەی یەکێتیی و ئاگاداری ڕووداوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەسێک چووەتەسەر ماڵی مامی خۆی و شەڕ لە نێوانیان دروستبووە و بەهۆیەوە سێ برا کوژراون و بکوژەکەش کە ئامۆزای سێ براکەیە، بە سەختی برینداربووە".   ، وتیشی، هاووڵاتیەکان عەرەبن و هۆکاری ڕووداوەکەش کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، کە بکوژەکە ویستویەتی کچێکی ئامۆزای خۆی بخوازێت، بەڵام ئەو سێ برایەی ڕازینەبوون.   ، بەوتەی خەلیل خوداداد، بکوژەکە لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە دەستگیرکراوە و گوازراوەتەوە نەخۆشخانە.