گه‌ڕان

Shadow Shadow

کورتترین ڕۆژی 2019 کامەیە و لە چ وڵاتێکدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن؟

2019.12.20 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
کورتترین ڕۆژی 2019 کامەیە و لە چ وڵاتێکدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڵگەڕانەوەی زستانە یەکێکە لە دیاردە سروشتییەکان کە لەلایەن دانیشتوانی نیوەگۆی باکوری زەوییەوە ناسراو و باوە، لەو ڕۆژدا کاتژمێرەکانی ڕۆژ کەم دەکەن و کاتژمێرەکانی شەویش هەڵدەکشێن و دەبێتە درێژترین شەو. . لەدێر زەمانەوە ئەو دیاردەیە مرۆڤی سەرسامکردووە، لەکاتی ڕوودانیشیدا چەندین ڕێوڕەسم و ئاهەنگی تایبەتی بۆ گێڕدراوە. . ئەو دیاردەیە بووەتەهۆی مشتومڕێکی  قوڵی زانستی لە نێوان فەلەکناسان و زانایانی کەشناسی سەبارەت بەوەی ئایا چ پێناسەیەک بۆ ئەو دیاریدەیە بکەن و ئایا هەموو ساڵیکیش هەر لە هەمان ڕۆژدا ڕوودەدات یان نا؟ . بەگوێرەی زانیارییە فەلەکناسییەکان، ئەمساڵ دیاردەى "هەڵگەڕانەوەی زستانە" لە 22ی کانونی یەکەمدا ڕوودەدات کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەى داهاتوو لە کاتژمێر 01:19ی بەیانی بەکاتی کوردستان. . زانایان جەختدەکەنەوە کە ئەو دیاردە پەیوەندی بە سوڕانەوەی زەوی هەیە بەدەوری خۆردا، دەکەوێتە نێوان 21 و 22ی  کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک کە تێیدا بە پێچەوانەی نیوەی باکوری گۆی زەوی، لە نیوەی باشوری گۆی زەوی تیشکی خۆر بە ستونی دەکەوێتە سەرڕووی زەوی و کاتژمێرەکانی ڕۆژیش هەڵدەکشێن. . زانایان ئاماژە بەوەشدەکەن، دیاریکردنی کورترین ڕۆژ لەسەر ڕووی زەوی پەیوەندی بە شوێنی مرۆڤەوە هەیە، بەو پێییەی ئەگەر کات بەپێی "گرینچ  لە لەندەن" هەژماربکرێت، ئەوا کورترین ڕۆژ لەسەر زەوی کاتژمێرەکانی لە حەوت کاتژمێر و 49 خولەک و 43 چرکە  تێپەر ناکات. . هەرچەندە بەرەو گۆی باکور بڕۆین، ئەو میکانیزمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت چونکە کاتژمێرەکانی ڕۆژ کەم دەکەن تا وای لێدێت لە وڵاتی" ئایسلەندا" درێژی ڕۆژ لە دوو کاتژمێر و 14 خولەک تێپەر ناکات. . لەکوێ ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت؟ لە زۆرێک لە کلتورەکاندا، ئاهەنگی درێژترین شەو یان کورتترین ڕۆژ دەگێڕدرێت، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە تایبەت چین، کۆریا، ژاپۆن فیستیڤاڵی "دۆنگزی" ساز دەکەن کە یەکێکە لە ڕێوڕەسمە بەناوبانگەکانى ساڵ. . گەلێک بەناوی "میزوئەمریکا" هەن کە لە باشوری ئەمریکای باکورەوە درێژدەبنەوە تاوەکو باکوری کۆستەریکا، ئەوان ساڵانە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ هەڵگەڕانی زستانە. . لەناو کلتوری کوردی و فارسی و ئەفغانی و پاکستانی و تەنانەت هیندیشدا زۆرێک ئاهەنگی شەوی یەڵدا دەگێڕن کە درێژترین شەوی ساڵە.