کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە لەبارەى بڵابوونەوەى زانیاری و ناو و ژمارەى تەلەفۆنی زیاتر لە 267 ملیۆن بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لە ئینتەرنێت. . بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی کومباریتیک، هەفتەى ڕابردوو ئەو زانیارییانە لە ماڵپەڕێکی هاککەرە ئەلیکترۆنییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە سەر بە تۆڕێکی تاوانکاریی ئەلیکترۆنییە. . فرانس برس، وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، "ئێمە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین، بەڵام پێمانوایە کە ئەو زانیارییانە چەند ساڵێک پێش ئێستا دزراون، واتە پێش گۆڕانکارییەکان بۆ بەهێزکردن و پاراستنی زیاتری زانیاریی تاکەکەسی بەکارهێنەران و ئێستا ڕێکاری باشتر گیراوەتەبەر بۆ ئەو بابەتە." . هەر بەپێی هەواڵەکەى ماڵپەڕی کومباریتیک، بۆب دیاچینکۆ، لێکۆڵەر لە بواری ئاسایشی ئینتەرنێت ئەو زانیارییانەى دۆزیوەتەوە و توانیویەتی ناو و ژمارەى تەلەفۆن و وشەى نهێنی ئەو کەسانە ببینێت. . ئاشکرابوونی ئەو زانیارییانە لەکاتێکدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەهەوڵدان بۆ پاراستنی زیاتری زانیاری کەسی و گەڕاندنەوەى متمانە بۆ بەکارهێنەران تاوەکو دڵنیا بن لە پارێزراویی تەواوەتی.