گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەناو پێنج ناودا کە دیاریترینیان ساعیدی و شەبیبییە

پەرلەمانتارێک: لە واتسئەپ فراکسیۆنى گەورە دروستکراوە و عەلاویش بەربژێرە بۆ سەرۆکوەزیران

2019.12.20 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: لە واتسئەپ فراکسیۆنى گەورە دروستکراوە و عەلاویش بەربژێرە بۆ سەرۆکوەزیران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، فراکسیۆنى گەورەی پەرلەمان دروستکراوە و محەمەد تۆفیق عەلاویش بە فەرمی کراوەتە بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و 170 پەرلەمانتاریش واژۆیان کردووە. . محەمەد خالیدی، ئەندامی فراکسیۆنى بیارق ئەلخەیر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "170 پەرلەمانتار لەسەر پێنج ناو ڕێککەوتوون کە هەمان ئەو تایبەتمەندییانەیان تێدایە کە خۆپیشاندەران داوای دەکەن بۆئەوەى ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو کە ئەوانیش بریتین لە عەبدولغەنی ئەسەدی، عەبدولوەهاب ساعیدی، محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەنان شەبیبی و ڕەحیم عەکیلی." [caption id="attachment_166750" align="aligncenter" width="892"] (وێنەى محەمەد تۆفیق عەلاوی)[/caption] . ڕاشیگەیاند، "بە ڕای ئەو پەرلەمانتارانە عەلاوی زۆر نزیکترە لەو تایبەتمەندییانەى کە خۆپیشاندەران داوایان کردووە و زۆرترین توانای هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان." . دەشڵێت، "پێش کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو، پێنجشەممە، ئەو پەرلەمانتارانە ناوەکەیان پێشکەشی سەرۆکایەتی کۆمار کردووە." . ئاماژەى بەوەشکرد، "سەرۆککۆمار داوای لیستێکی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کردووە کە ڕەزامەندن بە بەربژێرکردنی ناوبراو" و ڕایگەیاند، "هەوڵ دەدرێت لەڕێگەى گروپێکی واتسئەپەوە پشتیوانی بۆ ئەو عەلاوی بدۆزرێتەوە و تائێستا 60 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر کردووە." . هاوکات محەمەد خالیدی ڕەتیکردەوە کە عەلاوی داواکراو بێت لە دادگا و دەڵێت، "لەدوای ڕوبەڕوبوونەوەى چەند تۆمەتێکی گەندەڵی، بێتاوان دەرچووە."