گه‌ڕان

Shadow Shadow

دهۆک؛ هێزێکی تایبەت لە نزیک پاڵاوگە نایاساییەکان جێگیرکرا و 14پاڵاوگەیان داخست [تایبەت]

2019.12.19 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ هێزێکی تایبەت لە نزیک پاڵاوگە نایاساییەکان جێگیرکرا و 14پاڵاوگەیان داخست [تایبەت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-شەهرام عەزیز لە سنوری پارێزگای دهۆک بەمەبەستی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، حکومەتی هەرێم ھێزێکی تایبەتى لە ناوچەی کاشێ  جێگیرکرد و ڕێگەیان نەدا ھیچ پاڵاوگەیەکی نەوت کار بکات، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ژینگەی دھۆکیش ئاماژە بەوە دەکات"تائێستاش هێزەکە لەوێ ماونەتەوە و 14 پاڵاوگە داخراون". . محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ژینگەی دھۆک، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " لە درەنگانی شەو ڕابردووەوە ھێزێکی تایبەت لە ناوچەی کاشێی دھۆک جێگیر کراوە، کە زۆرینەی پاڵاوگە نەوتییەکانی لێیە و ڕێگە نەدرا ھیچ پاڵاوگەیەک بکرێتەوە". . وتیشی، هێزەکە سەر بە حکومەتە و بە فەرمانی حکومەت چوونەتە ناوچەکە و تائێستا لەوێن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە کارکردنی ئەو پاڵاوگە نایاساییانە". . بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ژینگەی دھۆک ڕوونیکردەوە:"من خۆم ئەمڕۆ چومە ئەو ناوچەیە و تەنها یەک پاڵاوگە کراوەتەوە، کە ئەویش سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە و ئەوانیتریش کە 14 پاڵاوگەن سەرجەمیان داخراون". . محەمەد تاهیر جەختى کردەوە، پاڵاوگەکان زیانێکی زۆریان بۆ ژینگە و هاووڵاتیانی ناوچەکە ھەیە، چونکە پاشەڕۆی ئەو پاڵاوگانە تاقیکردنەوە و پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە زۆر مەترسیدارە و دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی. . بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان لە کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێم درا، بەڵام بە پاساوی جیاواز بڕیارەکە جێبەجێنەکرا. .