گه‌ڕان

Shadow Shadow

گەنجینەى ئەمریکا دوو بەرپرسی دیکەی ئێرانى سزادا

2019.12.19 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجینەى ئەمریکا دوو بەرپرسی دیکەی ئێرانى سزادا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کەسایەتی دادگای ئینقلابی ئێراندا سەپاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دوو کەسە ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی ئێرانیان داوە و خۆپیشاندانەکانیان سانسۆر کردووە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە :"لەبەرامبەر ئازار و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیانی ئێران و کەسانی خاوەن دوو ڕەگەزنامە، سزامان بەسەر هەردوو دادوەری ئێرانی، عەبدولقاسم سەڵاواتی و موحەممەد موقەیسە، سەپاند". . ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دوو کەسایەتییە سەرپەرشتی هەندێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی ئێران دەکەن و  لەسەر ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندانەکان خەڵکیان ئەشکەنجەداوە. . وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆشداریشی بە ئێران داوە، ئەمریکا لە بەرامبەر نادادپەروەری و چەوساندنەوەی بەردەوامی خەڵکی ئێران بێدەنگ نابێت و سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنن کە خۆپیشاندانەکان سانسۆر دەکەن و هەوڵدەدەن خەڵکی ئێران بێدەنگ بکەن. . جێی ئاماژەیە، ئەو دوو دادوەرە پێشتریش لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە. .