گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەرمانەکانى دابەزاندنى کێش زیانیان هەیە.. دامەزراوەیەکى ئەڵمانى هۆشدارى دەدات

2019.12.19 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
دەرمانەکانى دابەزاندنى کێش زیانیان هەیە.. دامەزراوەیەکى ئەڵمانى هۆشدارى دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دامەزراوەیەکى تەندروستى ئەڵمانیا ڕەتیدەکاتەوە ئەو دەرمانە پزیشکیانەى کە خەڵکى بۆ دابەزینى کێش بەکاری دەهێنن هیچ ئاکامێکى زانستى هەبێت و هۆشداریش لەبەکارهێنانیان دەدات کە زیانیان زیاترە لە سود. . دەستەى تاقیگە خۆراکییەکانى ئەڵمانیا بڵاویکردەوە "لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر 13 جۆر لەو دەرمانانەى کە تایبەتن بە دابەزاندنی کێش کردووە و  گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ئەو دەرمانانە زیانیان زۆرترە لە سود. . دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەکارهێنانی دەرمان بۆ دابەزاندنى کێش بەماوەیەکى کەم،  لەگەڵ ئەوەی ئامانجە سەرەکیەکەى خۆى ناپێکێت، زۆرجاریش شوێنەوارى نەرێنى لەسەر کەسەکە جێدەهێڵێت. . بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانى ئەو دامەزراوە ئەڵمانییە، هەر یەکە لە دەرمانى ئۆڕلیستات، شیتوازن و لیراجڵۆتاید، کاریگەرییەکى کەمیان بۆ دابەزاندنى کێش هەیە و کاریگەری خراپیشیان بۆسەر تەندروستی کەسەکە هەیە، وەک تێکچوونی گەدە و ڕشانەوە.   . هاوکات دەربارەی  جۆریکی دیکەی دەرمانی دابەزاندنی کێش کە گیراوەیە و دەکرێتە ناو ئاوەوە ڕۆژانە لەبری خواردن بەکاردەهێنرێت، ئاماژە بەوە کراوە، گرفتێکى زۆرى قەبزى دروست دەکات. . هەروەها دامەزراوەکە، هۆشداریداوە بە هاووڵاتیان کە حەبى ئەمفیتامین بۆ دابەزاندنی کیش نەخۆن، چونکە دەبێتە هۆى خوگرتن و تێکچونى لێدانەکانی دڵ و شڵەژان و سەرئێشە و وەڕس بوون و تێچکونى کاتەکانى نوستن. . دەزگاکە ڕێنماى هاووڵاتیانیشی کردووە، لەڕێگەى پەیڕەوکردنى ڕجێمێکى ڕێکوپێکى خۆراکی و وەرزش کردنەوە هەوڵى دابەزینى کێش بدەن. .