ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری شارۆچکەى دەربەندیخان، شۆفێرێک گیانیلەدەستدا و خوشکێکیشی برینداربوو.
.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی سێوسێنان ڕوویداوە، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەڕاوە و لە بەرزاییەکەوە کەوتووەتە خوارەوە.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستداوە و خوشکێکیشی برینداربووە.
.
هاوکات ئەوەش روونکراوەتەوە، هەرچەندە ڕووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ئۆتۆمبێلەكە كەوتۆتە چەمێكەوە ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە و بریندارەكەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.
.