گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژئاوای کوردستان؛ تەقینەوەیەک لە سەرێکانی ڕویدا

2019.12.19 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژئاوای کوردستان؛ تەقینەوەیەک لە سەرێکانی ڕویدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەشارۆچکەیەکی سەر بە سەرێکانێی ڕۆژئاوای کوردستان، تەقییەوە. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19ی کانونی یەکەمی 2019)، لە شارۆچکەی تەل حەلفی سەر بە سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. . تەقینەوەکە لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی شارۆچکەی تەل حەلف ڕویدا کە هاوکات بنکەیەکی هێزە چەکدارەکانی سەر بەتورکیای لێبووە. . ماڵپەرێکی هەواڵی سەر بە یەپەگە، بڵاوی کردەوە "بەهۆی تەقینەوەکە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون"، بەڵام تا ئێستا شوناسی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە. . لەدوای لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چەندین تەقینەوە لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان روویدا و بەهۆیانەوە دەیان هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون و گیانیان لەدەستدا. . هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تورکیا بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان تۆمەتبار دەکات بەئامانجی ئەوەی خەڵکی ناوچەکە شوێن و زێدی خۆیان جێبهێڵن و تورکیا چەکدارە نزیکەکانی خۆی تێدا نیشتەجێ بکات. .