گه‌ڕان

Shadow Shadow

سوپاى ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و نهێنی لە ئەنبار ئەنجامدا..سەرکردەیەکی حەشد دەستگیرکرا

2019.12.19 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
سوپاى ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و نهێنی لە ئەنبار ئەنجامدا..سەرکردەیەکی حەشد دەستگیرکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   سوپای ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکى دابەزینی ئاسمانیدا سەرکردەیەکی حەشدی عەشایەری لە ئەنبار دەستگیرکرد. . سەرچاوەیەکی تایبەت بە ناس‌ کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ، پێنجشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2019، هێزێکی تایبەتی سوپای ئەمریکا ئۆپەراسۆنێکی نهێنیان لە ناحیەی بەغدادی سەر بە قەزای هیتیان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە". . وتیشى "ئۆپراسیۆنێکە تایبەت بووە و لەڕێگای دابەزینی ئاسمانییەوە ئەنجامدراوە و کەسێکیان دەستگیرکردووە و لەگەڵ خۆیان بردویانە". . سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، ناوی نەسیر عەبیدی و سەرکردەی حەشدی عەشایەری ئەنبار بووە. . باسى لەوەشکرد، نەسیر عەبیدی سەرکردەی هێزێکی عەشایەری سونی بووە بەناوی حەشدی عەشایەری لەکاتی شەڕی دژی داعشدا هاوکاری حکومەتی عێراقی کردووە بۆ ئازادکردنی ئەنبار، بەڵام لەلایەن ئەو هێزە ئەمریکییەوە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراوە و دادگای عێراقیش فەرمانی دەستگیرکردنی بە ماددەی چواری تیرۆر بۆ دەرکردووە. . هاوکات فالح عیساوی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "ئەو ئۆپراسیۆنە بە ئاگاداری سوپای عێراق لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەزگای هەواڵگری عێراقەوە ئەنجامدراوە".