گه‌ڕان

Shadow Shadow

دواى پارتەکەى داود ئۆغڵو

عەلى باباجان پارتەکەى بۆ ڕکابەریکردنى ئەردۆغان ڕادەگەیەنێت

2019.12.19 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى باباجان پارتەکەى بۆ ڕکابەریکردنى ئەردۆغان ڕادەگەیەنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   لەسەری ساڵی نوێدا هەواڵی ڕاگەیاندنی پارتێکی نوێی تورکی بەگوێی ئەردۆغاندا دەدرێت و بەپێی پێشبینی دەزگا هەڵبژاردنەکانی تورکیا "لایەنگرانی پارتەکەی ئەردۆغان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات". . ئەمڕۆ، پێنجشەممە،  19ی کانونی یەکەمی 2019، ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی بڵاویکردەوە، عەلی باباجان جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان ئاک پارتی بەتەواوەتی خۆی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی پارتە نوێکەی ڕابگەیەنێت. . ئاماژەى بەوەشکردووە، عەلی باباجان لە 31ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ کە کۆتا رۆژی ساڵی 2019 یە بەفەرمی وادەی دروستبوونی پارتە نوێکەی ڕادەگەیەنێت، لەناوەڕاستی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوشدا کە یەکەمین مانگی ساڵی نوێیە بەفەرمی کۆنگرەی ڕاگەیاندن و ناونانی پارتەکەی ئەنجام دەدات. . عەلی باباجان بە میدیایەکی تورکیای ڕاگەیاندووە"بۆ ئەوەی خەڵکی وانەزانێت ئەو دوو پارتە نوێیەی کە لەم ماوەیە لەتورکیا دروستبوون و دروستدەبن، ڕکابەری سیاسیی یەکترن، بڕیارم داوە دروستکردنی پارتەکەم بخەمە ساڵی داهاتوەوە". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی 13 ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ ئەحمەد داود ئۆغڵو پارتێکی نوێی بەناوی "پارتی ئایندە" ڕاگەیاند و ڕەخنەى توند لە ئەردۆغان و پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار گرت. . پێشتریش هەریەکە لە عەلی باباجان و ئەحمەد داودئۆغڵو سەرکردەی باڵای ئاکەپە بوون و هاوڕێی نزیکی ئەردۆغان بوون، هەروەها هەردووکیان پۆستیان لە هەڕەمی دەسەڵاتداری کابینەکانی ئەردۆغان هەبوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکییان لەگەڵ ئەردۆغان لەبارەى سیاسەتەکانى و هەوڵدان بۆ "قۆرخکردنى دەسەڵات" دەستیان لەکارکێشایەوە. . لە کۆتا هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا پارتەیەکەی ئەردۆغان لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکەکانی 10 ساڵی ڕابردووی وەستا و توشی چەند شکستێک بوو، دوای ئەوەی کە هەریەکە لە عەلی باباجان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ و عەبدوڵا گول و چەندین سەرکردەی دیکەی پارتەکەی لە ئاکەپە کشانەوە و لەو هەڵبژاردنەشدا شارەوانییەکانی ئەستەنەبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیرى لەدەستدا کە پێشتر بەدەست پارتەکەیەوە بوو.