گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆچى هیچ کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراق دیارینەکرا؟

کاندیدێکى دیار نزیکە لەوەى کێبڕکێکە جێبهێڵێت و گفتوگۆکانیش دەگەڕێنەوە خاڵى سەرەتا

2019.12.19 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
کاندیدێکى دیار نزیکە لەوەى کێبڕکێکە جێبهێڵێت و گفتوگۆکانیش دەگەڕێنەوە خاڵى سەرەتا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دۆخێکى هێمن باڵى کێشاوە بەسەر باڵەخانەى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لەکۆشکى سەلام لە بەغدا، سەرەڕاى دەنگۆکان لەبارەى ئامادەکاریی بۆ ڕاسپاردنى کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە.  . لەگەڵ تەواوبوونى ماوەى دەستورى بۆ سەرۆک کۆمار تا کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانى نوێ ڕابسپێرێت، شیکردنەوە یاساییەکان زیاتر بوون، کە ئاماژە بە کاتى زیاتر دەکەن بۆ دیاریکردنى سەرۆک وەزیران و مانەوەى سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوە لە پۆستەکەى تا دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ.  . لەو چوارچێوەیەدا، گفتوگۆ سیاسیییەکان کە تا ئێستا بەرەوامن هیچ کاندیدێکیان یەکلانەکردووەتەوە، تەنانەت کاندیدى دیار قوسەى سوهەیل، هێشتا ڕەزامەندى سەرجەم لایەنەکانى بەدەستنەهێناوە، ئەوەش هاوپەیمانى فەتحى ترساندووە، بەوتەى سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانێتییەکە.  . بەوتەى سەرچاوەکە بۆ ناس، فەتح لەدوو ڕووەوە ترسی هەیە، یەکەمیان ئەوەیە سائیرون گرفت بۆ پرسی تێپەڕاندنى لە پەرلەمان دروستبکەن، لەگەڵ رەوتى حیکمە و نەسر کە چەندین کاندیدیان ڕەتکردووەتەوە.  . سەرچاوەکە دەڵێت هۆکارى دووەم پەیوەندى هەیە بەوەوە هەیە هێشتا هاوپەیمانى فەتح و هادى عامرى خۆیان لەسەر کاندیدێک یەکلانەکردووەتەوە، بەتایبەتى کە لایەنەکانى تر دەستبەرداریی ئەو پرسە بوون.  . باسى لەوەشکرد، دواکەوتنى پێشکەشکردنى ناوى کاندیدەکان، بەهۆى نەبوونى تەوافوقەوەیە  لەسەر هیچ کاندیدێک.  . چەندین ناو لەلایەن لایەنە جیاجیاکانەوە پێشنیاز کراون، بەشێکیان لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە وەکو محەمەد سودانى و قوسەى سوهەیل، هەندێکى دیکە کاندیدکردنى خۆیان ڕاگەیاندووە وەکو فایەق شێخ عەلى پەرلەمانتار، مازن ئەشیقر شارەزاى ئابورى، بەڵام کاندیدکردنى ئەوانە پەیوەستە بە ڕەزامەندى چەندین لایەنەوە، لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان و هێزە شیعییەکان.  . هاوپەیمانى سائیرون کە پێشتر دەستبەرداریی مافى کاندیکردنى کەسێک بوو بۆ سەرۆک وەزیران وەکو "گەورەترین کوتلە"، ئێستا ئامادەیی خۆى بۆ کاندیدکردنى کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران دەردەبڕێت، بەپێی پێوەرە داواکراوەکان، بەڵام ئەوەش پەیوەستە بە ڕەزامەندى کوتلە سیاسییەکانەوە.  . ریاز مەسعودى پەرلەمانتارى سائیرون بە ناسى ڕاگەیاند "کوتلە سیاسییەکان هێشتا هیچ کاندیدێکیان رادەستى سەرۆک کۆمار نەکردووە، هەرچەندە وادە 15 ڕۆژییەکە کۆتایی هات، بەڵام پێوەرەکانى سەرۆک وەزیرانى نوێیان دیاریکردووە، بە پشتبەستن بە داواکارى خۆپیشاندەران".  . وتیشى "هەرچەندە سائیرون سازشى لە مافى خۆی کردوە، بەڵام پەیوەندیدارە بە دیاریکردنى سەرۆک وەزیران و پێشکەشکردنى بۆ سەرۆکایەتى کۆمار، بەڵام چاوەڕوانى گڵۆپى سەوزى لایەنە سیاسییەکانى دیکەیە بۆ گەیشتن بە تەوافوق لەسەر کەسێکى دیاریکراو بەپێی پێوەرە پێشنیازکراوەکان".  . بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، وادەى یاسایی تەنها بەس نییە بۆ دیارکردنى کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران، ڕەنگە پەنا بۆ ڕێگەیەکى دیکە ببرێت، بە اندیدکردنى پێنج بۆ 10 کەس لەناو هۆلى پەرلەمان و دەنگدان لەسەریان، ئەوەشى زۆرترین دەنگى هێنا ناوەکەى رادەستى سەرۆک کۆمار بکرێت.  . کوتلە سیاسییەکان ناوى زیاتر لە 10 کاندیدیان دەستاودەست کردووە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیران، بەڵام رەمەزاندى هەموو کوتلەکانیان وەرنەگرتووە، کە لایەنەکان وەکو مەرج دیاریانکردووە.  . عەزیز رەحیم سەرکردە لە هاوپەیمان فەتح لە لێدوانێکیدا بۆ ناس، بەدورى زانى هیچ یەکێک لەو ناوانە بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کاندید بکرێت، لەبەر چەندین هۆکار، لەوانە قۆناغى ئێستا پێویستى بە کەسێکى بەهێز بە توانایە کە چارەسەرى قەیرانەکان بکات و داواکارییەکانى گەل جێبەجێبکات، "سوهەیل و سودانى و کاندیدەکانى دیکە ئەو هێزەیان تێدا نییە کە پڕۆسەى سیاسی لەم قەیرانەى ئێستا دەرباز بکەن".