گه‌ڕان

Shadow Shadow

پارتى دەیەوێت لەم مانگەدا پەسەند بکرێت

دوو پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى ڕەخنە لە بڕگەیەکى پڕۆژەى چاکسازى دەگرن

2019.12.19 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى ڕەخنە لە بڕگەیەکى پڕۆژەى چاکسازى دەگرن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   دوو ئەندامی فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕەخنە لە بڕگەیەکى پڕۆژەى چاکسازى دەگرن، فراکسیۆنى پارتیش جەختدەکاتەوە کە دەیانەوێت لەم مانگەدا پڕۆژەکە پەسەند بکەن. . بەپێی بڕگەیەکى پڕۆژە یاساى چاکسازى لە خانەنشینى موچە و دەرماڵە، موچەى بەشێک لە کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبڕدرێت بەتایبەت ئەوانەى دوو موچەیان هەیە، ئەوەش نیگەرانى بەشێک لە پەرلەمانتارانى لێکەوتووەتەوە. . ڕۆژان محەمەد ئەندامی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند "نیگەرانین لەو بڕگانەی پڕۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی، چونکە بەپێی ئەو بڕگانە زیان بەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەوێت، بۆیە ئێمە پشتگیریی راپۆرتى لیژنەکە لەسەر پڕۆژە یاساکە ناکەین". . وتیشى "لەبەشی سێهەمی ماددەی حەوت لە پڕۆژە یاسای چاکسازیدا کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردراوەتە پەرلەمان باسی ئیمیتیازات و مافی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی و ڕاگوزاراوان دەکات، ئێمە وەکو هەردوو ئەندامەکەی یەکێتی لە لیژنەی کاروباری شەهیدان تێبینی وردمان لەسەر ئەو بڕگانە هەیە و وەکو فراکسیۆنی یەکێتیش هەمان تێبینیمان هەیە و ئەگەر وا بڕوات واژۆ لەسەر راپۆرتى تایبەت بە پڕۆژەکە ناکەین". . بەپێی پڕۆژە یاساکە، هەر کەسێک دوو مینحەی هەبێت یەکێکیان دەبڕدرێت، بۆ نمونە ئەگەر ژنێک مێردەکەی شەهید بێت و خۆشی زیندانی سیاسی بوبێت ئەوا مینحەی یەکێکیان دەبڕدرێت، یان کەسیک خۆی زیندانی سیاسی بوبێت و باوکی شەهید بوبیت ئەوا دەتوانێت تەنها مینحەی خۆی یان ئەوەی باوکی وەرگرێت، بڕگەیەکی تریش ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک باوکی شەهید بێت و خۆی فەرمانبەری حکومەت بێت و موچەی هەبێت، ئەگەر مینحەی شەهیدانەکەی لە دایک یان کەسێکی دیکەی پلە یەکی خێزانەکەیەوە گواسترابێتەوە بۆی ئەوا مینحەی شەهیدانەکەی باوکی دەبڕدرێت یان دەبێت لەنێو موچە و مینحەکە یەکێکیان هەڵبژێرێت. . ڕۆژان محەمەد وتى "بەداخەوە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی بەو پڕۆژەیە داوە و ئێمە دژی ئەو بڕیارەین، نابێت موچە و ئیمتیزاتی شەهیدان ئەو چاکسازیانە بیگرێتەوە چونکە گەندەڵی لەوانەدا نییە و بەڵکو لەوانەیەدایە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئیمە پڕۆژەکە واژۆ ناکەین و پەسەندی ناکەین". . ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە پڕۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی نێردراوەتە پەرلەمان و لە ئێستاشدا سەرجەم لیژنەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خۆیان، پڕۆژەکەش لەسەر پێشنیازی دوو پەرلەمانتاری پارتی و گۆڕان سیفەتی بەپەلەی پێدراوە. . فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان جەختدەکەنەوە کە دەیانەوێت لەم مانگەدا پڕۆژەى چاکسازیی تێپەڕێنن. . سەعید هەركی،‌ ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی‌ كوردستان، بە ماڵپەڕى فەرمى حزبەکەى ڕاگەیاندووە "ئەمڕۆ بۆ خەڵك هیچ پڕۆژەیەك لە پڕۆژەی چاكسازی گرنگتر نییە، بۆیە وەكو فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ هەموو فراكسیۆنەكانی دیكە هەوڵ دەدەین لەم مانگەدا پڕۆژەیاساكە پەسەند بكەین، ئەگەرنا هەوڵ دەدەین پشووی پەرلەمان كەم بكەینەوە، بۆ ئەوەی هەرچی زووترە پڕۆژەیاساكە پەسەند بكەین".