گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەوێنە؛ ژنانی عێراق.. جوڵێنەرى پشت خۆپیشاندانەکانی تەحریر

2019.12.19 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ژنانی عێراق.. جوڵێنەرى پشت خۆپیشاندانەکانی تەحریر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   خۆپیشاندانەکانی عێراق وێنەیەکی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان نیشانی جیهاندا و ئەمجارە ژنان مەشخەڵ هەڵگری خۆپیشاندانەکان بوون. لەڕۆژی 25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە بۆ جاری دووەم خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و نۆ پارێزگای دیکەی عێراق دژی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق و خراپبەڕێوەبەری و نەبونی هەلی کار دەستیپێکرد و ئێستاش کە 54 ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا تێدەپەڕێت هێشتا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و بە سەرجەم چین و توێژەکانیانەوە بەردەوامن لە داواکردنی داواکارییەکانیان هەرچەندە بەشێکیان هاتونەتە دی. ئەوەی ئەم خۆپیشاندانەکەی جیا دەکردەوە جگە  لە قوربانییە زۆرەکانی کە زیاتر لە 450 خۆپیشاندەر کوژراون لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان، ئەوەبو کە تەنها پیاوەکان نەبون کە بەشداربون لە خۆپیشاندانەکان، بەڵکو ژنان و کچانی عێراقیش لەسەر ئاستێکی باڵادا و بەژمارەیەکی زۆرەوە بەشداریان کرد و تا ئێستاش شانبەشانی پیاوان ماونەتەوە و بەردەوامن لە بەئامانج گەیاندنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق. بەشێک لە ژنان و کچانی عێراق لە خۆپیشاندانەکاندا ڕۆڵی هێزى پاڵپشت و پشتیوان و چارەسەرکەری بریندارەکان و خواردن ئامادەکردنیان دەگێڕا، هەروەها بەشێکی دیکەشیان هەروەکو خۆپیشاندەرە کوڕەکان بە بەبێ جیاوازی دروشمەکانیان دەوتەوە ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەکاندەبونەوە و بەهۆشیەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی ژنان کوژراون و برینداربوون. بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی ئەو هەڵوێستەی ژنانی عێراقیش، چەند هونەرمەندێک چەندین وێنەیان لەسەر شەقامەکانی گۆڕەپانی تەحریر و خەلانی و ناوچەکانی دیکە لە بەغداد کێشاوە و ئازایەتی و بەخشینی ڕۆحیەتی نەمری بە خۆپیشاندانەکانی عێراق نیشان دەدەن. نساء العراق.. محرك "احتجاجي" تخلّده جدران التحرير! (صور)   هەرچەندە هێستا کلتوری پیاوسالاری لە عێراقدا کۆتایی پێنەهاتووە و باوکان و دایکان ڕێگیان نەدەدا ژنان و کچان بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن، بەڵام بەشێک لە کەچەکان بە نهێنی و بە دزی باوکیانەوە دەچوون و بەشداری خۆپیشاندانەکانیان دەکرد. تا ئێستاش بەهۆی ڕوبەڕونەوەی هێزە ئەمنییەکانەوە بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی پاراستنی مافەکانی مافی مرۆڤ 450 خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی 20 هەزار کەسیش بریندار بوون. لەدوای بەردەوامی خۆپیشاندانەکانیش عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە دەستی لەکارکێشایەوە و تا ئێستاش زیاتر لە پێنج ناوی دیکە کە کاندیدکران بۆ وەرگرنتی پۆستەکە، بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانی کوڕان و کچانی عێراقەوە ڕەتکراونەتەوە.     نساء العراق.. محرك "احتجاجي" تخلّده جدران التحرير! (صور)     نساء العراق.. محرك "احتجاجي" تخلّده جدران التحرير! (صور)