ناس کورد –
نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەبەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخی لیرە دابەزیوە.
.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 121 هەزار و 200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت".
.
وتیشى "100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار 350 دینارە و نرخی 100 لیرەی تورکیش دابەزیوە بۆ 20 هەزار و 550 دینار"، ئەوەش بە بەراورد بە دوێنێ لەسەدا 0.15 نرخەکەی لەدەستداوە .
.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 158 هەزار دینارە.