گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەخۆڕایكردنی پێدانی ڤیزە بەهاووڵاتیانی ئێران و عێراق دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

2019.03.28 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەخۆڕایكردنی پێدانی ڤیزە بەهاووڵاتیانی ئێران و عێراق دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

پێدانی ڤیزە بەهاووڵاتیانی ئێران و عێراق وەكو خۆی دەمێنێتەوە و لەسەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەكرێتە خۆڕایی.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاژانسی (ئیرنا)ی راگەیاندووە "پڕۆسەی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی ئێران و عێراق وەك پێشوو دەبێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەك لەبەرامبەریدا وەرناگیرێت و ئەو بڕیارەش سەرجەم جۆرەكانی ڤیزە دەگرێتەوە".

بەوتەی مەسجدی بەخۆڕایی كردنی پێدانی ڤێزە لە گرنگترین دەستكەوتەكانی سەردانەكەی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران بۆ بەغدا بووە.

باڵیۆزی ئێران لەعێراق روونیدەكاتەوە تاران و بەغدا ڕێككەوتوون ئاسانكاری بۆ بواری ئابوری و بازرگانی بكرێت لە ڕێگای پێدانی ڤێزەی درێژخایەن و هاتووچۆی بەردەوام.

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە بەخۆڕایكردنی پێدانی ڤیزە لەرۆژی 1ی نیسانەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.