گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژنە پیرەکەى ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر دورخستنەوەى ترەمپ لە سەرۆکایەتى

2019.12.18 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە پیرەکەى ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر دورخستنەوەى ترەمپ لە سەرۆکایەتى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ترەمپ هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی و دەستوری وڵاتی پێشێلکردووە و دیموکراتەکانیش هیچ بژاردەیەکیان لە بەردەمدا نەما جگە لە لێپێچینەوە لێی. . ئەمڕۆ چوارشەممە، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ترەمپ بە کارە نامێشکانەکانى ئاسایشی نیشتمانی خستووەتە مەترسییەوە." . پیلۆسی كە سەر بە پارتی دیموكراتەكانە، ئەمشەو لە كاتی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەبارەی پرسی لادانی ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، "دیموكراتەكان جگە لە ئەنجامدانی لێپرسینەوە لەگەڵ ترەمپ و لادانی لە پۆستەكەی، هیچ ڕێگەیەكی تریان لە بەردەمدا نەماوە." . سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە میانی كۆبوونەوەكەدا وتیشی: "زۆر مەترسیدارە سەرۆكی وڵات بەم شێوە هەڕەمەكیە هەڵسوكەوت بکات، ئەمەش وایكردووە پێویست بەوە  بکات ڕێوشوێنی لادانی لە پۆستەكەی جێبەجێ بكرێت." . پیلۆسی جەختی لەوەکردەوە کە ئەمڕۆ ئەو "ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت کە ترەمپ دەستوری ئەمریكا پێشێلکردووە و ئێمەش ئەمڕۆ ئەوە تاوتوێ دەکەین." . هەر لەو باریەوە جامی ڕاسکین، ئەندامی دیموکراتەکانە لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بەردەوامی سەرۆک لەسەر ئەم هەڵسوکەوتانە هەڕەشەیەکی ئاشکرا لەسەر پرۆسەی دیموکراسی لە ئەمریکا دروستدەکات و نابێت بهێڵین ئەم بەدڕەوشتییە بەسەریدا تێپەڕێت، ئەمە فرۆشتنی دەستور و سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی و دیموکراسییە". . دیموكراتەكان ترەمپ بەو  تۆمەتبار دەکەن  کە پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆ ئەوەی داوا لە ئۆکرانیا بكات لێكۆڵینەوە لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بكەن، لەكاتێكدا بایدن بەهێزترین كاندیدی دیموكراتەكانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كە لە ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت. . هاوکات هەر ئەمرۆ دۆناڵد ترەمپ وتارێکى توندى ئاڕاستەى نانسى پیلۆسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران کرد و  تۆمەتباری کرد بە "هەڵگیرسانى شەڕێکى کراوە بۆ سەر سیستمى دیموکراتى ئەمریکا". . هۆشدارییەکەى ترەمپ پێش بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدانە لە ئەنجومەنى نوێنەران لەبارەى لێپرسینەوە و تۆمەتبارکردنى ترەمپ بە ئامانجى لەکارخستنى. . ترەمپ لە وتارەکەیدا هەر هەوڵێکى پیلۆسی بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیدا بە "کودەتاى حزبى" ناوبردووە. . بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا کە دیموکراتەکان کۆنتڕۆڵیان کردووە، پرۆسەى تۆمەتبارکردنى ترەمپ بخاتە دەنگدانەوە و ئەگەر پەسەند بکرێت دۆسیەى لێپرسینەوە لە ترەمپ ڕەوانەى ئەنجومەنى پیران دەکرێت. . پێشتر لیژنەى یاسایی ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا تۆمەتەکانى قۆستنەوەى دەسەڵات و ڕێگریکردن لە کارەکانى کۆنگرێسى لەدژى ترەمپ پەسەندکرد.