گه‌ڕان

Shadow Shadow

کورد کێشەى هەیە لەگەڵ مادەی 15 و 16

بایکۆت و ئاڵۆزی لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا.. تەلەفزیۆنی فەرمی پەخشی دانیشتنەکەى وەستاند

2019.12.18 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
بایکۆت و ئاڵۆزی لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا.. تەلەفزیۆنی فەرمی پەخشی دانیشتنەکەى وەستاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەدوای دەنگدان لەسەر مادەى 14ی یاسای هەڵبژاردنی عێراقی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، نیسابی یاسایی دانیشتنەکە تێکچوو کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی کورد و دەوڵەتی یاسا بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد. . بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر دوو مادەی یاساکە و بە واژووی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و دەوڵەتی یاسا دانیشتنەکە دواخرا. . لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمان بەنیاز بوو دەنگ لەسەر 16 مادەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بدات، بەڵام بە یەکگرتنی دەنگی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و دەوڵەتی یاسا، دەنگدان بۆ مادەی 15 و 16ی یاساکە ڕاگیرا و دانیشتنەکەش دواخرا. . حەسەن ئاڵی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و دەوڵەتی یاسا واژوومان کۆکردەوە، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر مادەی 15 و 16 نەدرێت و دوابخرێت". . وتیشی، مادەی 15 و 16ی یاساکە لە زیانی کوردە و بەگشتی کورد تێبینی لەسەری هەیە، چونکە بەگوێرەی ئەو دوو مادەیە، بازنەی هەڵبژاردن لە قەزاکانەوە دەبێت، بەڵام کورد داوا دەکات بازنەی هەڵبژاردن فراوانتر بێت و لە پارێزگاکان بێت، چونکە ئەگەر بەوشێوەیە نەبێت دەنگێکی زۆری کورد لە هەڵبژاردنەکاندا لەناودەچێت. . تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقی ڕاستەوخۆ دانیشتنەکەى دەگواستەوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و کشانەوەى پەرلەمانتاران، پەخشی دانیشتنەکەى وەستاند.