گه‌ڕان

Shadow Shadow

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى دیاریکردنی سەرۆکوەزیران: عێراق بەرگەی چارەسەری کاتی ناگرێت

2019.12.18 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى دیاریکردنی سەرۆکوەزیران: عێراق بەرگەی چارەسەری کاتی ناگرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بەربژێرکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وادەی دەستوری خۆیدا یەکلایی بکرێتەوە چونکە "دۆخی عێراق چیتر بەرگەی چارەسەری کاتی و زۆرەملێ ناگرێت." . ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ى کانونی یەکەمی 2019، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، "وادەی دەستوری بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران نزیکبووەتەوە لە کۆتایی، بۆیە داوا لە سەرکردەکانی عێراق دەکەین هەماهەنگ بن لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە". .. ڕاگەیەنراوەکە داواشی لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کردووە ڕێکبکەون لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جۆرێک لە ئاست داواکارییەکانی شەقامی عێراقیدا بێت. . ئاماژەی بەوەشکردووە: "جینین هێنیس بلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە دەسەڵاتدارن و حکومەتی عێراق دەکات بە هەموو هێز و توانایانەوە کاربکەن بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و کاربکەن بۆ کۆتایی هێنا بە پڕۆسەی ڕفاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران بۆ ئەوەی نەبێت بە کلتورێک و بنەماکانی دیموکراتی لە عێراقدا دووچاری مەترسی بێتەوە."