گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەهۆی چوونە بەردەم قوتابخانەی کچان ئاسایش 11 کەسی دەستگیرکرد

2019.12.18 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی چوونە بەردەم قوتابخانەی کچان ئاسایش 11 کەسی دەستگیرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی چوونە بەردەم قوتابخانەی کچان و بێزاکردنی قوتابیان و ڕێگەگرتن لێیان، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی 11 کەسی دەستگیرکرد و هۆشداریش دەدات لەوەی چاوپۆشی لە کەس ناکەن. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر داوای هاوڵاتیان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیان دەستپێکردوە کە لەکاتی تەواوبوونی دەوامی قوتابخانەی کچان دەبنە هۆی بێزارکردنیان و ڕێگەیان لێدەگرن. . ئاماژە بەوەشکراوە، لەو هەڵمەتەدا لە ماوەی دوو ڕۆژدا 11 کەسیان لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردووە. . ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشیخسووەتەڕوو، لەئێستادا ئەو کەسانە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 240 بەندن و چاوپۆشی لە کەس ناکەن و هەڵمەتەکەشیان بەردەوام دەبێت. . لە  ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لەهاوڵاتیانی قەزای چەمەماڵ و دەووروبەریشی کراوە، هەرکەسێک سکاڵای هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بکات تاوەکو و کار لەسەر داواکاری و سکاڵاکەی بکرێت.