گه‌ڕان

Shadow Shadow

عێراق 125 منداڵی داعش ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە

2019.12.18 - 18:52
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق 125 منداڵی داعش ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە بەشێکی دیکەی منداڵانی داعش ڕادەستی تورکیا دەکرێنەوە. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ى کانونی یەکەمی 2019، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "لە 26ی ئەم مانگەدا ئەو منداڵانەی داعش کە ژمارەیان 125 منداڵن ڕادەستی ئەنقەرە دەکرێنەوە." . سەحاف ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکەى بە هاوکاری لایەنە ئەمنییەکان و ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئەو کارە بە ئەنجام دەگەیەنن. . وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەت بە هاوکاری ئەنجومەنی دادوەری و چەند لایەنێکی دیکە تائێستا 598 منداڵی داعشیان ڕادەستی وڵاتەکانیان کردووەتەوە. . بەپێی قسەکانى سەحاف، ئەو وڵاتانەى کە منداڵەکانیان ڕادەستدەکرێتەوە بریتین لە توركيا، ڕوسيا، تاجیکستان، ئازرباینجان، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سويد، جۆرجيا، بيلاڕوسيا، ئۆكرانيا، جەزائیر، ئۆزبەکستان  و کازاخستان. . ڕۆژی 29ی ئایاری ڕابردوو، عێراق 188 منداڵی داعشی تری ڕادەستی تورکیا کردەوە.