کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وادەی دەستوریی بۆ پێشکەشکردنی بەربژێری یەکلایکەرەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە نزیک بووەتەوە لە کۆتایی، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت:" چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ سەرۆککۆمار کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پێشنیاز بکات". . شێروان میرزا، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "فراکسیۆنە شیعییەکان هیچ پرس و ڕاوێژێکیان بە فراکسیۆنە کوردییەکان نەکردووە لەبارەى جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی". . پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی، لایەنە سیاسییە عێراقییەکان تائێستا هیچ کەسێکیان بە فەرمی بەربژێر نەکردووە بۆ ئەو پۆستە. . وتیشی، "ئەگەری هەیە سبەینێ سەرۆککۆمار کەسێک پێشنیاز بکات بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆیە هەموو لایەنە سیاسییەکان لە ئێستادا چاوەڕێی ئەو دەکەن". . بەپێی هەواڵێکی سۆمەریە نیوزیش، لەئێستادا هەریەک لە تۆفیق مەحمود یاسری و عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی بەربژێری نوێن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. . ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ فائیق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری عێراق لە نامەیەکدا بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بەربژێربوونی خۆی بۆ ئەو پۆستە ڕاگەیاند.