گه‌ڕان

Shadow Shadow

پارتی هەوڵەکانى بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژەیاسای چاکسازی خستووەتەکار

2019.12.18 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی هەوڵەکانى بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژەیاسای چاکسازی خستووەتەکار

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – فراکسیۆنى پارتى هەوڵەکانى دەخاتەگەڕ بۆ دروستکردنى کۆدەنگى لەسەر پڕۆژەیاساى چاکسازى تا بە زوویی تێپەڕێنرێت، لەکاتێکدا بەشى زۆرى فراکسیۆنەکانى دیکە ڕەخنەى زۆریان لەسەر پڕۆژەکەیاساکە هەیە. . بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ وەک فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتمان ئەنجامداوە و جەختمان کردووەتەوە کە دەبێت پڕۆژەیاسای چاکسازی بەجدی کاری لەسەر بکرێت و بەزویی تێپەڕێنرێت". . وتیشى "لە هەموو لیژنە تایبەتمەندەکانەوە کار بۆ ئەوە دەکەین بە زوویی ڕاپۆرتەکانی خۆیان لە ماوەی هەفتەیەکدا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی و خانەنشینکردنی فەرمانبەران ئامادەبکرێت و ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت". . بەهمەن کاکە عەبدوڵا باسی لەوەکرد، "زۆر ئاساییە لایەنەکان تێبینیان هەبێت لەسەر پڕۆژەیاساکە، ڕەنگە ئێمەش تێبینیمان هەبێت و کەسیش نەیوتووە تێبینی نابێت هەبێت و کەموکورتی تێدا نییە،  هەوڵ دەدەین تێبینیەکان لە پڕۆژەکەیاساکەدا جێبکەینەوە بەڵام دەبێت هەمومان هەوڵ بدەین بەزوویی تێپەڕێنین لەبەر هاوڵاتییان". . ڕۆژی دووشەممە، 16ی کانونی یەکەمی 2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمى بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینى موچە و دەرماڵە کرد و سیفەتى بەپەلەیان پێدا بۆ ئەوەى بەزوویی تێپەڕێنرێت. . فراکسیۆنەکانى پەرلەمان جگە لە فراکسیۆنى پارتى سەرجەمیان ڕەخنەیان لە پڕۆژەیاساکە هەیە و دەیانەوێت پاش هەموارکردنى بەشێک لە بڕگەکانى خوێندنەوەى دووەمى بۆ بکرێت و پاشان پەسەند بکرێت.