گه‌ڕان

Shadow Shadow

فێڵێکى سەیرى باندێکی ساختەکار لە ژمارەیەک شۆفێرى تەکسى ئاشکرادەبێت

2019.12.18 - 14:33
فێڵێکى سەیرى باندێکی  ساختەکار  لە ژمارەیەک شۆفێرى تەکسى ئاشکرادەبێت
ناس کورد- پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى باندێکى "ساختەکاری" چوار کەسى ڕاگەیاند بە تۆمەتى فێڵکردن لە ژمارەیەك شۆفێری‌ تەكسی‌. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2019، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "باندێکى ساختەكار كەلوپەلی‌ شكاو و فڕێدراویان خستووەتە ناو كارتۆنەوە و لەشێوەی‌ پۆستدا لەڕێی‌ ژمارەیەك شۆفێری‌ تاكسییەوە ڕەوانەی‌ شارەكانی‌ (كەلار، هەولێر، ڕانیە)ـیان كردبوو، لەبەرانبەردا بڕی‌ 700 هەزار بۆ یەك ملیۆن دیناریان لە شۆفێرەكان وەرگرتووە بە پاساوی‌ ئەوەی‌ ئەو كەسەی‌ كاڵاكەی‌ بۆ دەبەن پارەكەیان دەداتەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا تۆمەتبارەكان پێكەوە كاریان كردووە و هیچ بڕە پارەیەكیان نەداوەتەوە بە شۆفێرەكان." . ئاماژەى بەوەشکردووە، پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی لەلایەن شۆفێرەكان‌ و دوای‌ چاودێریكردن‌ و كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌ ورد لەسەر تۆمەتباران، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجە توانیان ئەندامانی تۆڕەكە دەستگیربكەن كە لە چوار كەس پێكهاتبوون بە ناوەكانی (م. ا. گ)، (ف . ش. ر)، (ع .ح . ع)، (ك، م ،م). . بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى پۆلیس، تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری‌ لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندن.