گه‌ڕان

Shadow Shadow

دادگا بڕیارى قەرەبووکردنەوەیدا

کچە ڕۆژنامەنوسێک دەستدرێژیی سێکسی کرایەسەر بەڵام بووە ڕەمزی ئازایەتی

2019.12.18 - 12:23
کچە ڕۆژنامەنوسێک دەستدرێژیی سێکسی کرایەسەر بەڵام بووە ڕەمزی ئازایەتی
ناس کورد –   دادگای ژاپۆن بڕیاری دا بە قەرەبووکردنەوەی کچە ڕۆژنامەنوسێک بە 30 هەزار دۆلار بەهۆی ئەوەی لەلایەن ڕۆژنامەنوسیکی دیکەوە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر. . دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە و لێکۆڵینەوە، دادگایەکی وڵاتی ژاپۆن بڕیاری دا بە بەهای 30 هەزار دۆلار قەرەبووی شویری ئیتۆ ڕۆژنامەنوسی ژاپۆنی بکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن ڕۆژنامەنوسێکی پیاوەوە بەناوی یاماگۆتچی لەساڵی 2015دا دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر. ئەو کاتەی ڕوداوەکە ڕویداوە شویری ئیتۆ لە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ژاپۆن کاریکردووە و یاماگۆتچیش بەڕێوەبەری نوسینگەی واشنتنی ڕادیۆی ژاپۆن بووە، ئەوکاتەی پێکەوە کاریانکردووە بەزۆر ئەو ڕۆژنامەنوسە پیاوە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر شویری ئیتۆ. . دوای ڕوداوەکەش ئەو کچە ڕۆژنامەنوسە بە ئازایەتییەوە سکاڵای کرد و دادگا بڕیاری سزادانی یاماگۆتچی دا. . ئەو کچە ڕۆژنامەنوسە جگە لەوەی 30 هەزار دۆلار قەرەبوو وەردەگرێت، بووە خاوەنی ناوبانگ و ڕەمزی ئازایەتی لەو وڵاتەکەیدا، ئەویش بەهۆی ئەوەی بەشداریکرد لە (هەڵمەتی نیشتیمانی ژنان و کچانی ژاپۆنی بەناوی "منیش هەروەها") کە کەمپینێکە تایبەتە بە خۆئاشکراکردنی ئەو کچ و ژنانەی کە لە ژاپۆندا دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر. لەدوای ئەوەی شویری ئیتۆ بۆ خەڵکی ئاشکراکرد کە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر بۆ ئەوەی ژنان و کچانی دیکەی وڵاتەکەشی لە دژی ئەو تاوانەی بەرانبەریان کراوە بێدەنگ نەبن، ناوبانگێکی زیاتری پەیداکرد و خەڵکی دەستخۆشی لێدەکەن، چونکە بووەتە هۆی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی وڵاتەکەی. . بەپێی ڕاپۆرتێکی حکومەتی ژاپۆن لە ساڵی 2017دا تەنها 4%ی ئەو کچ و ژنانەی دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر سکاڵایان تۆمارکردووە لای پۆلیس و ئەوانی دیکە بەهۆی دابونەریتەوە شاردویانەتەوە، بەڵام ئەو کچە ڕۆژنامەنوسە بووەتە هۆکاری پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی کچان و ژنانی دیکەش ئەو تاوانەی بەرانبەریان کراوە ئاشکرای بکەن و تاوانبارەکان بدەنە دەست دادگا.