گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس کورد زانیاری ورد لەسەر پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات

پەرلەمان لە کۆبوونەوەیەکى داخراودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەى ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات

2019.12.18 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان لە کۆبوونەوەیەکى داخراودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەى ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکى داخراودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ئەنجام دەدات، کە لە 53 بڕگە پێکهاتووە و لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە. . هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانى پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەو پڕۆژەیەی ئامادەکراوە پڕۆژەیەکی زۆر باش و گشتگیرە و بە پەسەندکردنی چەندین بڕیاری زۆر باش و کاریگەر دەدرێت، پێشبینی دەکەم بەتەواوەتی کاریگەریی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان". . وتیشى "بەپێی ئەو پڕۆژەیەیاسایەی ئامادەکراوە، لیژنەیەکی باڵا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان پێکدەهێنرێت و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی سەرۆکایەتی دەکات، کەسی یەکەمی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش جێگری دەبێت، بەوردی و فراوانی کاردەکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان". . بەوتەى ئەو پەلەمانتارە، بەپێی پڕۆژەیاساكە سەنتەری ڕاوێژكاری و چارەسەری توشبوان بە ماددە ھۆشبەرەكان لە تەواوی شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، ھەركەسێكیش چارەسەر وەرنەگرێت سزا دەدرێت و سزاكانیش قورستر دەبن. . هەر بەپێی ئەو پڕۆژەیەیاسایە حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی ماددەی هۆشبەر لە چارەسەر تەندروستییەکاندا خۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک دەکات بۆ ئەوەی ماددەی هۆشبەری بۆ بهێنێت و ئەو بابەتە لەدەستی حکومەتدا دەبێت. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد لەو پڕۆژەیەیاساکەدا پێشنیازکراوە ھەركەسێك زانیاری لەبارەی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر بە دامودەزگا ئەمنییەكانی حكومەت بدات خەڵات بكرێت، هەروەها چەندین ڕێوشوێنی دیکەش بۆ هەمان مەبەست دەگیرێتە بەر. . وتیشی، بەھۆی ھەستیاری بابەتەكە و بۆ ئەوەی باسكردن لە ماددە ھۆشبەرەكان نەبێتە ڕیكلام، كۆبوونەوەی پەرلەمان بە داخراوی بەڕێوەدەچێت. . ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، 12ی کانونی یەکەمی 2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دەستپێکرد، بەڵام بەهۆی زۆری ماددەکانی پڕۆژەکەوە تەواو نەکرا و دواخرا.