گه‌ڕان

Shadow Shadow

نرخی دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

2019.12.18 - 10:56
نرخی دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
ناس کورد –   نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەبەراورد بە ڕۆژانی ڕابردو. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 121 هەزار و 150 دیناری عێراقیە". . هاوکات نرخی  100 هەزار تمەنی ئێرانی  بەرامبەرە بە 9  هەزار 350 دینارە و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 22 هەزار و 550 دینارە. . هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنی بەریتانیش بە 158 هەزار و 500 دینارە.