کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان داواى لە دەستەى دەسپاکى کرد، سکاڵاى یاسایی لە دژى ڕێباز حەملان، وەزیرى پێشووى دارایی و بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگ تۆماربکات لەسەر دۆسیەى هاوردەکردنى هێلکەى قەدەغەکراو. . عەلى حەمە ساڵح" ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2019، لە نوسراوێکدا بۆ دەستەى نەزاهە ئاماژەى بەوەکردووە، پاش بەدواداچوون بۆی دەرکەوتووە لە ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەی نوێدا ڕەزامەندى دراوە بۆ هاوردەکردنى هێلکە بەشێوەى ترانزێت بۆ سوریا، دواتر لە هەرێم ساغکراوەتەوە، لەکاتێکدا بەپێی بڕیارى حکومەت هاوردەکردنى قەدەغەکراوە، چونکە بەرکەوتەى ئەنفلۆنزاى باڵندە بووە. . باسى لەوەشکردووە، لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ، بەڕێوبەری گشتیی گومرگ بە ڕەزامەندی وەزیری پێشووی دارایی بە ناوی ترانزێتەوە بۆ سوریا ڕێگاپێدانى کردووە بۆ 300 ھەزار کارتۆن ھێلکە، لەکاتێکدا بەپێی نوسراوی حکومەتی ھەرێم و عێراق ھێنانی ھێلکە بەھۆی نەخۆشی ئەنفلۆنزاوە ڕاگیرابوو. . عەلى حەمەساڵح باسى لەوەشکردووە، پاش بەدواداچون و لێکۆڵینەوەو دەستخستنی بەڵگەی پێویست، دەرکەوتووە ئەو ھێلکەیە ھیچی نەڕۆیشتووە بۆ سوریا و ئەوەی ھاتبوو لە ناوخۆی کوردستاندا ساغکراوەتەوە.