گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی سەرۆککۆمار و لایەنەکان ئاشکرا دەکات

2019.12.18 - 10:06
ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی سەرۆککۆمار و لایەنەکان ئاشکرا دەکات
ناس کورد- هەوڵە چڕوپڕەکان بۆ دیاریکردنى بەربژێری سەرۆکوەزیران بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجام، تائێستا ماڵى شیعە نەیانتوانیوە خۆیان بۆ یەکلاکردنەوەى بەربژێرێک یەکبخەن. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ى کانونی یەکەمی 2019، سەرچاوەیەکى سیاسى ئاگادار لە بەغداوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، شەوى ڕابردوو چەند کۆبونەوەیەکى چڕوپڕى سەرۆککۆمار لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا بەڕێوەچووە بە ئامانجى یەکخستنى گوتار و کاروبارەکان لەسەر پێشکەشکردنى بەربژێرێک بۆ سەرۆکى داهاتووى حکومەت و هیچ کام لە لایەنەکان لەو کۆبوونەوەدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن. . ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، یەکێک لە بەربەستە سەرەکیەکانى نەگەیشتنى لایەنە سیاسییەکان بۆ دیاریکردنى بەربژێرێک پرسى وەرگرتنى ڕەزامەندییە بەتایبەت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە و ئەمڕۆش هاوپەیمانى فەتح و یاسا بەربژێری خۆیان کە قوسەى سوهەیلە پێشکەش دەکەن. . چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەندێک لایەنى سیاسى ژمارەیەک لەناویان خستەڕوو، لە ناویاندا محەمەد شیاع سودانی بەڵام پێش ئەوەى ناوەکەى بەرزبکرێتەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەدروشمى "سەربەخۆمان دەوێت نەک دەستلەکارکێشاوە" و ئەگەرى زۆرە وەکو ئەوانى تر ڕەتبکرێتەوە. . سبەینێ پێنجشەممە، کۆتایى بەو ماوەیە دێت کە لە بەردەم سەرۆککۆماردا بوو بۆ دیاریکردنى بەربژێری سەرۆکوەزیران، بەڵام بەلاى یاساناسانى عێراقەوە بۆ بەتاڵنەبوونى پۆستەکە عەبدولمەهدى دەتوانێت درێژە بە کارەکانى بدات بەو پێیەی حکومەتەکەى بووە بە کاربەڕێکەر تا ئەو کاتەى ئەو پرسە یەکلادەبێتەوە.