کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژنێکی میسری تەمەن 23 ساڵ بە سکێک پێنج منداڵی بوو کە یەکێکیان کورە و چوارەکەى تریان کچن، کێشی هەریەکە لە منداڵەکان دوو کیلۆ بوون و تەندروستیان زۆر باشە. . نەخۆشخانەى گشتیی پارێزگای ئیسیوت لە باشوری میسر ڕایگەیاند، "ئەوە دووەم سکی ژنەکە بووە و کە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە خێرا نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ کراوە." . لەم جۆرە حاڵەتانەدا کە زیاتر لە دوانەیەک لەدایک دەبن، دامەزراوەکانى حکومەتى میسر شیر و پێداویستییەکانی منداڵ دابیندەکەن و زۆرجاریش خەڵکی ناوچەکە هاوکاری مادی بۆ ئەو خێزانە کۆدەکەنەوە.