گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەمواردەكرێت

رۆژی شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

2019.03.28 - 16:08
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژی شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی شەممە (30ی ئاداری 2019).

لەراگەیەندراوەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە " داوا لەسەرجەمی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن كە رۆژی شەممە (30ی ئاداری 2019) ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن".

لەراگەیەندراوەكەدا كە واژوی د.ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی بەسەرەوەیە، هاتووە"بەپێی حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی 18ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان - عێراق، بڕیارمان دا ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بانگهێشت بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان -عێراق لە کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆ، رۆژی شەممە، 30-3-2019 ".

راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “پرۆژە یاسایەکمان پێشکەشکردووە کە چەند ئەرکێكی هەیە، لەوانە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایەی کە دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی هەڵپەساردووە، وە هەموارکردنەوەی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم”.

ئەوەشی ڕاگەیاند، تا ئەو کاتەی هەرێم دەبێتە خاوەنی دەستور داوایان کردووە کە سەرۆکی هەرێم لە نێو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

لە بارەی ئەو فراکسیۆنانەی واژوویان لەسەر پرۆژەکە کردووە، ئومێد خۆشناو وتی: “68 پەرلەمانتار لەگەڵ پرۆژەکەی فراکسیۆنی پارتی بوون و واژوویان کردووە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو، واژوویان نەکردووە بەڵام لەگەڵ پرۆژەکەدان”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد ڕێکارەکانی پرۆژەیاساکە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەستپێبکەن.