گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ هۆشدارى لە جەنگێکى کراوە دەدات

2019.12.18 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ هۆشدارى لە  جەنگێکى کراوە  دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ وتارێکى توندى ئاڕاستەى نانسى پیلۆسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران کرد و  تۆمەتباری کرد بە "هەڵگیرسانى شەڕێکى کراوە بۆ سەر سیستمى دیموکراتى ئەمریکا". . هۆشدارییەکەى ترەمپ پێش بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدانە لە ئەنجومەنى نوێنەران لەبارەى لێپرسینەوە و تۆمەتبارکردنى ترەمپ بە ئامانجى لەکارخستنى. . ترەمپ لە وتارەکەیدا هەر هەوڵێکى پیلۆسی بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیدا بە "کودەتاى حزبى" ناوبردووە. . بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا کە دیموکراتەکان کۆنتڕۆڵیان کردووە، پرۆسەى تۆمەتبارکردنى ترەمپ بخاتە دەنگدانەوە و ئەگەر پەسەند بکرێت دۆسیەى لێپرسینەوە لە ترەمپ ڕەوانەى ئەنجومەنى پیران دەکرێت. . پێشتر لیژنەى یاسایی ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا تۆمەتەکانى قۆستنەوەى دەسەڵات و ڕێگریکردن لە کارەکانى کۆنگرێسى لەدژى ترەمپ پەسەندکرد. . لەکارخستنى ترەمپ پێویستى بە دەنگى زۆرینەیە لە ئەنجومەنى پیران، بەڵام کۆمارییەکان زۆرینەى کورسییەکانى ئەو ئەنجومەنەیان بەدەستەوەیە و لەکۆى 100 کورسی خاوەنى 53 کورسین. .   ترەمپ کە چوارەم سەرۆکى ئەمریکایە ڕوبەڕووى مەترسی لەکارخستن دەبێتەوە ڕەتیدەکاتەوە هیچ پێشێلکارییەکى کردبێت.