ناس کورد-
لە کاتژمێرەکانى سەرەتای ئەمرۆ چوارشەممەدا، زۆرێک لە ماڵپەڕەکانى ئەنجومەنی وەزیران ڕوبەڕووی هێرشێکی گەورەى هاککردن بوونەوە و ماڵپەڕی سەرۆکایەتى وەزیران و چەند وەزارەتێکی تر هاککران.
.
هێرشەکە لەلایەن گروپێکەوە بەناوی "ماکسپرۆ" ئەنجام دراوە و ماڵپەڕەکانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتەکانى نەوت، تەندروستی، پەیوەندییەکان، پەروەردە و بازرگانی گرتووەتەوە.
.
بەپێی هەواڵی میدیاکانى عێراق، ئەوە یەکەم هێرشی لەو جۆرەیە کە ماڵپەڕەکانى حکومەتى عێراقی بگرێتەوە و چەندین زانیاری و بەڵگە و فایلی گرنگ دزراون.
.
لە سەرەتادا هاککەرەکان پەیامێکیان دانابوو لەسەر ماڵپەڕەکان بەڵام دواتر سەرجەم ئەو ماڵپەڕانە لەکارکەوتن و لەئێستادا ناکرێنەوە.