گه‌ڕان

Shadow Shadow

عامری و مالکی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان کردووە و بڕیارە ناوێک بدەنە سەرۆککۆمار

2019.12.18 - 08:23
App store icon Play store icon Play store icon
عامری و مالکی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان کردووە و بڕیارە ناوێک بدەنە سەرۆککۆمار

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار بۆ ناس کورد، شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان سەرکردەکانى هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا بەڕێوەچووە بۆئەوەى ناوی قوسەى سوهەیل، وەزیری ئێستای پەروەردە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێر بکەن و بیدەنە سەرۆکایەتی کۆمار.

. کۆبوونەوەکە لە ماڵی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر لە ناوچەى سەوزی بەغدا بەڕێوەچووە و سەرچاوەکە ڕەتیکردەوە تائێستا هیچ ناوێک وەک بەربژێری سەرۆکوەزیرانی نوێ ڕادەستی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کرابێت. . هەربەپێی سەرچاوەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2019، بڕیارە شاندێکی سیاسیی باڵای ئەو هێزانەى کۆبوونەتەوە سەردانی کۆشکی سەلامی کۆماریی بکەن تاوەکو ناوی قوسەى سوهەیل پێشکەش بکەن وەک بەربژێر. .

سەرچاوەکان دەشڵێن، "بەربژێرکردنی قوسەى بە پاڵپشتی مالکی بووە دوای ئەوەى هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو بۆ بەربژێرکردنی محەمەد شیاع سودانی."

. ئاماژەیان بەوەشکرد، "دەنگی ناڕازی هەیە  لەبارەى بەربژێرکردنی ناوبراو بە تایبەت لە فراکسیۆنى سائیرونی موقتەدا سەدر."