گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوپەیمانى فەتح پشتیوانیان دەکات

دوو کاندیدی دیکە هاتنە نێو ڕکابەری بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکوەزیران

2019.12.17 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کاندیدی دیکە هاتنە نێو ڕکابەری بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکوەزیران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوو کاندیدى نوێ هاتنە نێو ڕکابەرییەکانی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانە کاتییەکەی عێراقەوە، کە لەلایەن هاوپەیمانى فەتحەوە پشتیوانى دەکرێن، بەڵام بە دڵی خۆپیشاندەران نین. , خولەک بە خولەک وادەی ئەو کاتە لەکۆتایی نزیکدەبێتەوە کە لەبەردەم لایەنە سیاسییەکاندایە بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی کاتی عێراق، بەڵام تا ئێستا کاتەکە لەدژی بەرژەوەندی لایەنە شیعییەکان دەڕوات و ئەوانیش نەیانتوانیوە کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دیاریبکەن. , سەرچاوەیەکى ئاگادار لە گفتوگۆکان، بۆ ناس ئاشکرایکرد، لەئێستادا هاوپەیمانی فەتح کە یەکێکە لە لایەنە بەهێزە شیعەکانی عێراق، لە گفتوگۆکانیدا ناوێکی نوێی دیاریکردووە بۆ پۆستەکەی عەبدولمەهدی ئەویش "محەمەد تۆفیق عەلاوی" وەزیری پێشوی پەیوەندییەکانی عێراقە لە سەردەمی عەبادیدا. , بەوتەى سەرچاوەکە، هەرسێ کاندیدەکەی پێشتر کە پێشنیازکرابوون شکستیان هێناوە لەوەی کۆدەنگیان لەسەر دروستببێت، کە بریتیبوون لە "محەمەد شیاع سودانی و ئەسعەد عیدانی و ڕائید جوحی". , سەرچاوەکە ئەوەشى خستەڕو، لەئێستاشدا گفتوگۆ سەرەتاییەکان بۆ دیاریکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی دەستیپێکردووە و هاوپەیمانی فەتحیش عەلاوی بە گونجاو زانیوە، بەو سیفەتەی کە سیاسەتمەدارێکی کۆنە، هەروەها دەتوانێت پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق و ئەمریکا بە هاوسەنگى ڕابگرێت، کەسێکی شارەزاشە لە کارگێڕی و بەڕێوەبردندا. تۆفیق عەلاوی، لە کابینەکانى نوری مالیکی و عەبادیدا وەزیری پەیوەندییەکان بوە، بەڵام لە کابینەکەی مالیکیدا بەهۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا، دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لە خولێکی پەرلەمانیشدا پەرلەمانتار بوە، هەروەها لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی ڕابردوو لەسەر لیستەکەی ئەیاد عەلاوی کاندیدی پەرلەمان بوە و کەسایەتییەکی نزیکە لە ئەیادی عەلاوی. , هەرچەندە تا ئێستا شەقامی عێراقی و خۆپیشاندەران عەلاویان ڕەتنەکردووەتەوە، بەڵام عەلاوی یەکێکە لەو کەسانەی کە پێشتر پۆستی سیاسی و حکومی هەبوە، ئەوەش یەکەم خاڵە کە خۆپیشاندەران ڕەتیدەکەنەوە. , جگە لە محەمەد عەلاوى، بەوتەى سەرچاوەیەکى دیکەى ئاگادار بۆ ناس، هاوپەیمانى فەتح بەشێوەیەکى سەرەتایی لەگەڵ لایەنەکان ڕێککەوتوە بۆ کاندیدکردنى قوسەى سوهەیل وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیران و ڕادەستکردنى ناوەکەى بە سەرۆککۆمار. , ئەو سەرچاوەیە وتیشى: "کاندیدکردنى قوسەى سوهەیل بە هاندانى نورى مالیکى بوە، دواى شکستهێنانى هەوڵەکانى بۆ کاندیدکردنى محەمەد شیاع سودانى". , لەبارەى ئەو کوتلانەوە کە ئەگەر هەیە کاندیدکردنى سوهەیل ڕەتبکەنەوە، سەرچاوەکە باسى لەوەکرد، هەندێک لە کوتلەکان دژى کاندیدکردنى قوسەى سوهەیلن. , حونەین قەدۆ، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح بە ناس-ى ڕاگەیاند، سوهەیل کاندیدى هاوپەیمانى فەتحە تا ئەم ساتە، بەشێوەى سەرەتایی ڕێککەوتنى لەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى کۆتایی. ,