گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکلاکەرەوە بوە

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی سەرۆکایەتى و فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق لەسەر پڕۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان

2019.12.17 - 21:06
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی سەرۆکایەتى و فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق لەسەر پڕۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان
ناس کورد- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەیەکى "یەکلاکەرەوەیان" ئەنجامدا، پڕۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان و کارکردن بۆ پەسەندکردنى ئەو پرۆژەیە تاووتوێکران، ئەندامێکى لیژنەى یاساییش دەڵێت، هەڵبژاردن بەپێی بازنەى جیاجیا زیاتر لە دوو ساڵى پێدەچێت. , ئەمڕۆ سێشەممە 17ى کانونی یەکەمی 2019، نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: "بۆ تاووتوێکردنی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق و دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی تۆکمە و دەستپاک، جێگری سەرۆکی پەرلەمان  لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکى یەکلاکەرەوەى کردووە". , ئاماژە بەوەشکراوە، کەعبی تائێستا زیاتر لە 20 کۆبوونەوە و دیداری تایبەت بەو پرسەى لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان ئەنجامداوە. , 19ى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پڕۆژەى هەموارى یاساى هەڵبژاردنەکانى عێراقی کرد، ئەمڕۆ سێشەممەى دیارکرد بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتى و فراکسیۆنەکان تا تێبینییەکان لەبارەى پڕۆژەکەوە یەکلایی بکەنەوە. , حەسەن جەنابی، ئەندامى لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زۆربەی مادەکانی پڕۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان تەواوە بوون، لە کۆی 50 مادە پێنج مادە ماون دەنگیان لەسەر بدرێت. , ئەو پەرلەمانتارە وتیشى: "رێوشوێنى تایبەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمان بەپێی بازنەى جیاجیا زیاتر لە دوو ساڵى پێدەچێت". , ,