گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەسەر بنەماى دەستپێشخەرییەکەى مەزڵوم کۆبانی

ڕۆژئاواى کوردستان دەرگا بەڕوى ئەنەکەسەدا دەکاتەوە

2019.12.17 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژئاواى کوردستان دەرگا بەڕوى ئەنەکەسەدا دەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستان ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەکى یاسایی نییە لەبەردەم ئەنجومەنى نیشتیمانى کوردستان لە سوریا (ئەنەکەسە) بۆ کردنەوەى نوێنەرایەتییەکانیان لە ڕۆژئاوا، ئەوەش وەڵامێکە بۆ دەستپێشخەرییەکەى مەزڵوم کۆبانی بۆ یەکخستنى ڕیزەکانى کورد لە ڕۆژئاوا. , ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر بنەماى ئەودەستپێشخەرییەى مەزڵوم کۆبانی ڕایگەیاندووە بۆ یەکخستنى گوتارى سیاسی کورد لە سوریا و دروستکردنى هاوبەشى ڕاستەقینە لەنێوان ئیدارەى ڕۆژئاوا و ئەنەکەسە، ڕایدەگەیەنن کە هیچ  هیچ ڕێگرییەکى یاسایی نییە بۆ کردنەوەى نوسینگەکانى ئەنەکەسە و چالاکییەکانیان، بەپێی ئەوەى پێویستیان بەهیچ مۆڵەتێکى ئەمنى پێشوەختە هەبێت. , ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوەیان بۆ لابردنى سەرجەم بەربەستەکانى بەردەم بنیاتنانەوەى متمانەیە لەنێوان لایەنەکانى ڕۆژئاواى کوردستان. , ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستان جەختیکردووەتەوە لەوەى، هەر دۆسییەیەک کە لەسەر کەسایەتى و بەرپرسانى ئەنەکەسە کراوەتەوە هەڵدەوەشێندرێنەوە و هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەى بچنە ڕۆژئاواى کوردستان و بە ئازادى چالاکی بکەن. ,   لەبارەى دۆسییەى زیندانییەکان و بێسەروشوێنەکانەوە، ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستان دەڵێت: "لیستێکى 10 کەسیمان ئاڕاستەى هەسەدە کردووە و لیژنەیەکیشمان بۆ گەڕان بەدواى ڕاستییەکان لەو بارەیەوە پێکهێناوە و دواتر ئەنجامەکەى ڕادەگەیەنین". , ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ مەزڵوم کۆبانی فەرماندەى گشتیى هەسەدە ڕایگەیاندبوو، هەنگاوەکان بۆ دروستکردنى یەکڕیزی لە ڕۆژئاواى کوردستان لە کەشێکى ئەرێنیدا بەردەوامن و لەچەند ڕۆژى داهاتودا هەنگاوى دیکە دەنێن. , لە دوو مانگى ڕابردوودا، مەزڵوم کۆبانێ هەوڵەکانى بۆ دروستکردنى یەکڕیزى لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبوەوە., , پێشتریش نیعمەت داود، ئەندامی سەرکردایەتیى ئەنەکەسە بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو: "لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، بەڵام هەندێک لێکتێگەیشتن لەنێوانمان هەبوە". , لە ڕۆژئاواى کوردستان زیاتر لە 30 حیزبى سیاسی بونیان هەیە، کە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، نزیکەى 10 حیزبیان سەر بە ئەنجومەنى نیشتیمانى کورد (ئەنەکەسە)ن و دان بە ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستاندا نانێن و بارەگاشیان لە ڕۆژئاوا نییە، حیزبەکانى دیکەش سەر بە بزوتنەوەی جڤاتی دیموکراتیک (تەڤدەم)ن و پشتیوانى لە ئیدارەى ڕۆژئاوا دەکەن. , ئەو دوو بەرەیە ساڵانێکى زۆرە ناکۆکى قوڵ لەنێوانیاندا هەیە و لەسەر زۆربەى پرسەکان ناکۆکن، هەریەکەیان مەرجى خۆیان هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. , دیارترین مەرجەکانى ئەنەکەسە بریتین لە، ئازادکردنى زیندانییە سیاسییەکان، کۆتایی هێنان بە خزمەتى سەربازى زۆرەملێ، دروستکردنى هێزێکى نیشتیمانى، لەبەرامبەریشدا تەڤدەم چەند مەرجێکى هەیە کە دیارترینیان بریتیییە لە پچڕانى پەیوەندى ئەنەکەسە لەگەڵ تورکیا و ئۆپۆزسیۆنى سوریا. , ,