گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرۆکایەتییەکان تۆپەکە فڕێدەدەنە گۆڕەپانى یەکترەوە

48 کاتژمێرى داهاتو یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێی عێراق

2019.12.17 - 19:46
48 کاتژمێرى داهاتو یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێی عێراق
ناس کورد- 48 کاتژمێر لەبەردەم سەرۆککۆماردا ماوە بۆ ئەوەی جێگرەوەیەک بۆعادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر دیاریبکات، بەڵام تائێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نابینرێت. , لەئێستادا لایەنە سیاسییەکان بە مەبەستی سودوەرگرتن لەکات، پرسی فراکسیۆنی گەورەیان هێناوەتە کایەوە سەرقاڵی کێشمەکێشێکی دیکەن، هەریەکە لەسەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانیش تۆپەکە هەڵدەدەنە گۆڕەپانی یەکترەوە. , بەگوێرەی وادەی دەستوری، دەبێت سەرۆککۆمار لەماوەی 15 ڕۆژدا کەسێک بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی دیاریبکات، بەڵام بەهۆى هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان، ناکۆکی سیاسی و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان، ئەگەری زۆری هەیە ئەو پڕۆسەیە دوابخات. , ئەحمەد کینانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی عەسایبی سەر بە قەیس خەزعەلی، بەناس-ی ڕاگەیاند: "ناوی جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی لە چەند کاتژمێری داهاتودا ڕادەگەیەنرێت". , ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى وت: "ئەگەر نەتواندرا لەو ماوەیەدا کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاربکرێت، ئەوا بەگوێرەی دەستور سەرۆککۆمار ئەو پۆستە پڕدەکاتەوە". , پەرلەمانتارەکەی عەسایب، ئاماژەی بەوەشکرد، فشاری شەقام هۆکاری سەرەکییە بۆ دواکەوتنی دانانی سەرۆکوەزیرانی داهاتوی عێراق. , بەگوێرەی ڕێکارە دەستورییەکان، دەبێت سەرۆککۆمار ئەو پۆستە پڕبکاتەوە بۆئەوەی بۆشایی یاسایی دروستنەبێت، تا ئەوکاتەی لایەنەکان لەسەر دیاریکردنی کەسێک ڕێکدەکەون. , حەبیب تەرفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ڕەوتی حیکمە، تایبەت بە ناس-ی ڕاگەیاند: "هیچ لایەنێک زانیاری ئەوەی نییە کێ دەبێت بە جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، ئەو دۆسییەیە زۆر ئاڵۆزە". , ئەمەش لەکاتێکدایە، کە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەم دۆخەی ئێستادا باوەڕیان وایە هیچ پێکهاتەیەکی سیاسی ناتوانێت کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات، چونکە لەئێستادا یاریکەری سەرەکی گۆڕەپانی سیاسی عێراقی "شەقام و گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکانن". , هەرچی فراکسیۆنی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدرە، پێیوایە دیاریکردنی کەسێک بۆپۆستی سەرۆک وەزیران دەبێت بەگوێرەی پێوەرەکانی، شەقامی عێراقی، مەرجەعیەتی نەجەف و نێودەوڵەتی بێت. , ریاز مەسعودی پەرلەمانتارى سائیرون تایبەت بە ناس-ی ڕاگەیاند: "شەقامی عێراقی و مەرجەعیەتی نەجەف و وڵاتانی جیهان، ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە دیاریکردنی جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی". , وتیشی: "تائێستا هیچ لایەنێکی دیاریکراو کاندیدی نییە بۆ ئەو پۆستە، هیچ کاندیدێکیش ناتوانێت ئەو پۆستە پڕبکاتەوە بەبێ ڕەزامەندی خۆپیشاندەران". , ,