گه‌ڕان

Shadow Shadow

بە مەبەست دامەزراندنیان دوادەخرێت

دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەنێوان حکومەت و پەرلەماندا بەنادیارى ماوەتەوە

2019.12.17 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەنێوان حکومەت و پەرلەماندا بەنادیارى ماوەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   چارەنوسى دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەنێوان حکومەت و پەرلەمانى کوردستاندا بەنادیارى ماوەتەوە و دیار نییە ئەو پرسە چۆن یەکلایی دەکرێتەوە. . ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2019 دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازى بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست کرا، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشنیازە یاساکەی گەڕاندەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ماوەی دوو هەفتە مۆڵەتی دانا بۆ وەرگرتنی ڕاو سەرنجیان لەسەر پێشنیازەکە. . هەرچەندە هێشتا بەفەرمى وەڵامى حکومەت بۆ پەرلەمان ئاشکرانەکراوە، بەڵام بەپێی بەدواداچونێکى پێشووى ناس کورد، حکومەت وەڵامى سەرۆکایەتى پەرلەمانى داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، دەبێت  ئەو فەرمانبەرانە بكرێن بە هەمیشەیی كە خزمەتیان لەسەر و پێنج ساڵەوەیە، هەروەها ئەو فەرمانبەرانە بکرێن بە هەمیشەیی کە لەسەر بودجەی دارایین نەک بودجەی پەرەپێدان. . ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ کە هاوکات ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانە بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ڕۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2019 سەرۆکی پەرلەمان نوسراوی ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کردوە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆی ئامادە بکات لەسەر پڕۆژە پێشنیازە یاسای بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەران و بەڵام تا ئێستا لیژنەکە ڕاپۆرتی ئامادە نەکردوە و دواخراوە". . وتیشى "ئێمە بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی لەدامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکەین و ئەمڕۆش داوام لە لیژنەی یاسایی و دارایی کردووە کە ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هەمان داوایکردوە". . بەبۆچوونى ئەو پەرلەمانتارە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی بە "ئەنقەست" پرسی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دوادەخەن. . بەپێی پێشنیازە بڕیارەکەى پەرلەمان، ئەو فەرمانبەرانەى سێ ساڵ بەسەر گرێبەستى دامەزراندنیان تێپەڕیوە دەبێت لەلایەن حکومەتەوە بەشێوەیەى هەمیشەیی دابمەزرێنرێن، ئەو ماوەیەش کە بەشێوەى گرێبەست فەرمانبەر بوون بەخزمەت بۆیان هەژماردەکرێت. . عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی (یەکێتى) بە ناس کوردی وت "لایەنێکی دیاریکراو هەیە کە زۆرینەیە لە پەرلەمان و بە مەبەست کاردەکات بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕابگرێت". . بەگوێرەی ئامارەکان، 29 هەزار و 886 فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستاندا هەن، بەگوێرەی وەڵامەکەى ئەنجومەنی وەزیرانیش لەو ژمارەیە کەمتر لە 10 هەزار فەرمانبەر دەکرێن بە هەمیشەیی. . بژار خالید، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانى کوردستان (پارتى) لەکۆبوونەوەى دوێنێى پەرلەماندا ڕایگەیاندبوو "ئێمە ئێستا کەوتوینەتە نێوان دوو بژاردەوە یان دەبێت پەرلەمان خۆی بڕیارە پەسەند بکات و نەگەڕێتەوە بۆ ڕای ئەنجومەنی وەزیران یاخود دەبێت چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران بکات".