کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، کەسێک هاوسەر و خەسوى خۆى کوشتووە و دواتریش کۆتایی بەژیانى خۆى هێناوە. . هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بە ناس کوردى ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ کەسێک بەناوى (ح، ئ، ت) تەمەن 34 ساڵ بە کڵاشینکۆف، هاوسەرە تەمەن 26 ساڵانەى خۆى کوشتووە، پاشان خەسوشى کوشتووە کە تەمەنى 55 ساڵە. . وتیشى دواى کوشتنى ئەو دوو کەسە، ئەو گەنجە خۆشى کوشتووە. . هۆگر عەزیز باسى لەوەشکرد، هێشتا هۆکارى ڕووداوەکە نەزانراوە و تەرمەکان گەیەنراونەتە پزیشکى دادوەرى، پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە بۆ زانینى هۆکارى ڕووداوەکە.