گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕان و پارتی پشتگیری پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکەن

گۆڕان: نیگەرانیمان لە پارتی بۆ پڕۆژەی چاکسازی بوو کە ئێستا خەریکە تێدەپەڕێندرێت

2019.12.17 - 15:07
گۆڕان: نیگەرانیمان لە پارتی بۆ پڕۆژەی چاکسازی بوو کە ئێستا خەریکە تێدەپەڕێندرێت
ناس کورد- کۆبوونەوەی شاندی باڵاى پارتی و گۆڕان لە پیرمام کۆتایهات و بەپێی لێدوانى بەرپرسانى ئەو دوو پارتە بۆ میدیاکان، جگە لە تاوتوێکردنى دۆخى هەرێم و عێراق، هاوڕبوون لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی ئاسایی. . لە دوای کۆبوونەوەکە و لە میانەى کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند :"لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی دۆخی عێراق و پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی و هەروەها کێشەکانی کابینەی حکومەت و پڕنەکردنەوەی پۆستەکان". . وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەک لەسەر ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕاندا نییە و ئەوەی هەیە تەنها چۆنێتی جێبەجێکردنییەتی، کە "ئەوەش تەنها پەیوەندی بەو دوو حزبەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە لایەنەکانی دیکەوە هەیە و پێویستە لەو بارەیەوە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجام بدەین". . هاوکات دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندنى گۆڕان جەختیکردەوە کە "نیگەرانییەکانی گۆڕان لە ڕێککەوتنەکە زیاتر بۆ پڕۆژەی چاکسازی بووە کە ئێستا خەریکە تێدەپەڕێندرێت، هەندێک پۆست هێندە گرنگ نییە بەلایانەوە تا بیکەنە کێشەی گەورە". . هەروەها ڕوونیکردەوە کە گفتوگۆیان لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و گۆڕانەوە کرد و پشتیوانی خۆشیان بۆ حکومەت دوپاتکردەوە. . دەرباز محەمەد ئاماژەى بەوەشکرد، "هەردوولا پشتگیری لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکەن لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و خەڵکى کوردستان."