گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمساڵ سێ هەزار و 500 عێراقی کۆچیان کردووە

ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى ئەمساڵ لە تورکیاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا دوو هێندە زیادی کردووە

2019.12.17 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى ئەمساڵ لە تورکیاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا دوو هێندە زیادی کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی ڕاپۆرتێکی نهێنی یەکێتی ئەوروپا، ئەمساڵ 70 هەزار کۆچبەر لە تورکیاوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتان ئەوروپا، ئامارەکە گومان دەخاتەسەر ڕێککەوتنی 2016ی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بۆ سنوردارکردنی کۆچکردن. . سبەینێ چوارشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2019، ڕۆژی جیهانی کۆچبەرانە، بەپێی ڕاپۆرتە نهێنییەکەى یەکێتی ئەوروپا کە لەلایەن میدیاکانی ئەڵمانیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی کانونی دووەم تاوەکو ناوەڕاستی کانونی یەکەمی 2019، ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى ئەمساڵ لە تورکیاوە چوونەتە ئەوروپا دوو هێندە زیادکردووە کە 70 هەزارە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش، 46% زیادی کردووە. . نزیکەى 68 هەزار لەو کۆچبەرانە لەڕێگەى دەریای ئیجەوە دەربازی یۆنان بوون و لە کەمپە قەرەباڵغەکاندا دەژین، دوو هەزارەکەى تریش گەیشتوونەتە بولگاریا و ئیتاڵیا و قوبروس. . هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، زۆرترین ئەو کۆچبەرانە خەڵکی ئەفغانستانن کە ڕێژەى 30% پێکدەهێنن، بەدوای ئەودا سوریایە کە 14%یە، دواتریش پاکستان بەڕێژەى 9.5%، عێراقییەکانیش ڕێژەى 8% پێکدەهێنن و دواتر خەڵکی تورکیا بەڕێژەى 5% واتە سێ هەزار و 500 کۆچبەری عێراقی. . گەیشتنی هەموو ئەو کۆچبەرانە بارێکی زۆر قورسی خستووەتە سەر کەمپەکانى یۆنان کە دەکەونە دورگەکانى ئاوی ئیجەوە، لەئێستا حکومەتى یۆنان لە هەوڵی گواستنەوەى ئەو کۆچبەرانەدایە لە دورگەکانەوە بۆ خاکی سەرەکی ئەو وڵات.