گه‌ڕان

Shadow Shadow

تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانى مەسرور بارزانی یەک ژمارەن.. یاسا چی دەڵێت؟

2019.12.17 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانى مەسرور بارزانی یەک ژمارەن.. یاسا چی دەڵێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - شەهرام عەزیز تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان خاوەنى هەمان ژمارەن و بەرپرسێکى باڵاى هاتووچۆى هەرێمیش ئاماژە بەوە دەکات "پێچەوانەى یاسایە". . لە بەدواداچوونێکى ناس کورد بۆ کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی (سێشەممە، 17ی کانونی یەکەمی 2019) سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان و گەیشتنى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەت بۆ بارەگاى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان تابلۆی دووان لە ئۆتۆمبێلەکانى دەرکەوتن کە هەڵگرى هەمان ژمارەن کە بریتییە لە (321632 هەولێر). . فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە ڕووى یاساییەوە بابەتەکەى بۆ ناس کورد ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک لەهیچ وڵاتێکدا ڕێگەپێدراو نییە دوو ئۆتۆمبێل یەک ژمارەیان هەبێت". . بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ژمارەیەک دەدرێت بە ئۆتۆمبێلێک، سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە لە ساڵانەکەیدا دەنوسرێت و دەبێت بەناسنامەی ئەو ئۆتۆمبێلە و نایاساییە بدرێت لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە، چونکە ئەو ژمارەیە هی یەک ئۆتۆمبێلە. . فەرەیدون عومەر جەختیکردەوە، لە یاساکانی هاتووچۆشدا هیچ خاڵێک نییە تایبەت بێت بەوەی، بەرپرسێکی حکومی جیا بکاتەوە و ڕێگای پێبدات ئەو کارە بکات.