گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەکێتی و پارتی تاکە هۆکاری چارەسەرنەبوونی کێشەکانی کەرکوک نین

ڕێبوار تاڵەبانی: كاتێك دەگەرێمەوە كەركوك ئەو شارە ئازاد بکرێت

2019.03.28 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێبوار تاڵەبانی: كاتێك دەگەرێمەوە كەركوك ئەو شارە ئازاد بکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ڕێبوار تاڵەبانی ڕایگەیاند تەنها ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی هۆکاری دیاری نەکردنی پارێزگار نیە، داگیرکردنی شارەکە و بە سەربازگە کردنیشی هۆکارن، دەشڵێت، کاتێک دەگەڕێتەوە کەرکوک شارەکە ئازاد بکرێت.

 

ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "سەرەڕای نەگەیشتنی پارتی و یەكێتی بە ڕێككەوتن بۆ چارەسەری دۆزی كەركوك و دانانی پاریزگایەك بۆ ئەو شارە، هۆكاری دیکەش هەیە بۆ پەرەسەندنی كێشەكان، ئەوەش پێشێلكردنی دەستورە، بەتایبەتی ماددەی 9ی دەستوری عێراق کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە پێشێلکراوە، بە دەستگرتن بەسەر شارەكەدا لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە".

 

"هەر كاتێك پارتی و یەكێتی گەیشتن بە ڕێككەوتن سەبارەت بە كەركوك، دەبێت هەنگاوی یەكەم لەلایەن ئەو دوو حیزبەوە ناردنی شاندێکی باڵا بێت بۆ بەغدا، لە بارەی كشانەوەی ئەو هێزانەی كە لە 16ی ئۆكتۆبەر هێنراونەتە شارەكە" ڕێبوار تاڵەبانی وای وت. 

وتیشی، "بوونی ئەو هێزانە و نەگەڕانەوەی شكۆ بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، هیچ پارێزگارێكی كورد ناتوانێت شارەكە بەڕێوەببات".

 

لە بارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا ئەو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە و ڕەتیشی کردەوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار،کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە لە هەولێر بەڕێوە بچێت.

 

دەشڵێت، ئامادەیە سەرپەرشتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بكات، لە هەر شوێنێكی عیراق بێت ئەگەر لە "بەسەرەش بێت" بەڵام ناڕواتەوە كەركوك ئەگەر ئەو هێزانە لەو شارە نەكشێنەوە.