کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - شەهرام عەزیز
لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەبارەى دۆسیەى خەرجکردنى 20 ملیار دینارەکەى پایتەختى ڕۆشنبیرى سلێمانى بەرەو کۆتایى دەچێت و بەمزوانە ڕاپۆرتى کۆتایى لەبارەى دۆسیەکە لەلایەن چاودێرى دارایى سلێمانییەوە تەواو دەبێت.
.
مەم بورهان قانع، ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕاپۆرتی لیژنەکەیان گەیاندووەتە ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی و "چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین."
.
زیاتر بخوێنەوە:
لێکۆڵینەوەکان لەبارەى 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى بەکوێ گەیشتن؟
زیاتر بخوێنەوە:
لیژنەیەک لە پەرلەمانى کوردستان لێکۆڵینەوە لە 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى دەکات
.
هاوکات سەرۆکى دیوانى چاودێرى سلێمانیش جەختدەکاتەوە، "بەمزوانە ڕاپۆرتى کۆتاییان لەو بارەیەوە تەواو دەبێت."
.
ئەحمەد ئەمین، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بە ناس کوردی وت: "دوای ئەو داوایانەی ئاڕاستەمان کران بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە، دەستمان بە بەدواداچوون و وردبینیکردن کرد و بەردەوامین لە کارەکانمان".
.
وتیشی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لێکۆڵینەوەکانیان لەو پرسە کۆتایی دێت و دوای تەواوکردنیشی، ڕاپۆرتی خۆیان دەدەنەوە بە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
.
پێشتر و بۆ یەکەمجار ناس کورد لە زاری ئاڤان جەمال، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایکرد، کە بەهەردانی زۆر لە خەرجکردنى ئەو 20 ملیارەدا کراوە و ڕایگەیاند: “خەڵک هەبووە چەند جارێک پارەى بۆ خەرجکراوە و هیچ بەرهەمێکیشی نەبووە، یاخود پارە بۆ چایخانە سەرفکراوە”.