گه‌ڕان

Shadow Shadow

نرخى دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

2019.12.17 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هات و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە 121 هەزار و 100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کرا. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی کانونی یەکەمی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرانبەر بە 121 هەزار 100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کرا". . هەروەها 100 هەزار تمەن بەرانبەر بە 9 هەزار و 350 دیناری عێراقیە و نرخی لیرەی تورکیش دابەزیوە و 100 لیرە بە 20 هەزار و 750 دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرانبەر بە 110.75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرانبەر بە 131 دۆلارە.